تیرەیەکی نەژادی هەیە لە کۆڵۆمبیا و رۆژهەڵاتی پێروو دەژیێن؛ کە ژمارەیان دەوروبەری ٦٠٠٠ کەسە؛ پێیان دەگوترێت یاگوا. زۆر پابەندن بە نەریت و رێبازە رۆحیەکانیانەوە. بۆنەیەکیان هەیە بە ناوی (نیا) کە لەودا ئامێتەیەک کە لە دوو چەشن گیا دروستی دەکرێت، دەخۆنەوە. ئەم کارەیان بە پێواژۆیەی زۆر فەرمی و ئایینیدا دەگوزەرێت کە ئاکامەکەی دروسکردنی نۆشداروویەکە کە لە ماوەی چەند هنگارێکدا لە دوو گۆنە رووەکەکە بەرهەمدێت. رووەکەکان ماددەگەلی وەهمزایان تێدایە؛ و سریمە دەکاتە سەر ئاستی سیرۆتۆنین لە لەشدا. بۆ زانیاری دەبێت بگوترێت کە سیرۆتۆنین بریتییە کە هۆرمۆنێکی سەرەکی لە راگرتنی هاوسەنگیی هۆرمۆنی هەوەس، هەستی باشی و شادمانیدا. ئەم هۆرمۆنە کاردەکاتە سەر بەشەکانی تری لەشیش. خانەکانی مێشک و خانەکانی سیستمی دەمار هاندەدات تا پەیوەندیی بەیەکەوە بکەن. هەروەها یارمەتیدەدات بۆ خەوتن، خواردن و هەرسکردن.
رووەکەکان بریتین لە بانیستیرایۆپسیس کاپی(Banisteriopsis caapi) کە ناسراوە بە مێوی ئایاهواسکا؛ و دەوەنێک بە ناوی سایکۆترای ڤیریدیس(Psychotria viridis) کە ناسراوە بە چاکروونا. ئەو ماددە وەهمزایە کە لەم رووەکانەدا هەیە پێیدەگوترێت دایمیتیلتریپتامین (dimethyltryptamine) یا (DMT). جێگای سەرنجە کە دەوەنی چاکروونا سێ ساڵ دەخایەنێت تا ئامادە بێت بۆ ئەوەی گەڵاکانی بەکاربهێنرێن؛ بەڵام مێوی ئایاهواسکا لانیکەم پێویستیی بە پێنج ساڵە.
سەرچاوە؛
No comments:
Post a Comment