لە راگەیەندراوێکدا کە لەژێر سەردێری دۆزەگەلێکی نوێ لە زیندەزانیدا بڵاوکراوەتەوە؛ و ناوی دەستەیەک لە گیاپزیشکانی زانکۆی رازیی کرماشانی تێدا نووسراوە کە بریتین لە ئیلهام سەید محەممەدی، سەعید عەبباسی، محەممەد رەزا ئاسف و سەمەد جەمالی، باس لەوە کراوە کە لە توێژینەوەیەکدا کە سێ ساڵی خایاندووە، واتە ٢٠١٤-٢٠١٧ توانراوە پێنج چەشن کەڕوو کە هەموویان سەر بە کاسەسانەکانن لە ناوچەکانی کرماشان بدۆزرێتەوە.
ناوی کەڕووەکان بەم جۆرە لە راگەیەندراوەکەدا نووسراوە:
تیرمانیا پاینۆیی، تێرفێزیاکڵایەری، پایکۆوا جیوونێپێری و پایکۆوا لێفێڤری، هێلڤێڵا ئەسیتابیووڵەم.
شایانی باسە کە لەم پێنج چەشنە دووانیان پێشتریش لە کرماشان دۆزرابوونەوە؛
بەڵام چەشنەکانی پایکۆوا جیوونێپێری و پایکۆوا لێفێڤری هەردووکیان دۆمبەڵانن و یەکەم جارە لە کرماشان تۆمار دەکرێن.
هەروەها چەشنی سێهەم کە بریتی بوو لە هێلڤێڵا ئەسیتابیووڵەم لە قارچکە کاسەییەکانە و ئەویش یەکەمجارە لەوێ دەدۆزرێتەوە.
سەرچاوە:
دەستى ئەوان ئێوەش خۆش بێت
ReplyDeleteزۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ شلێر خانم
Delete