خۆراکی
ئەم چەشنە کوارگە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە. بە هاوژینی لەگەڵ درەختەکانی سنەوبەر و بەروو و هیتردا دەڕوێت. بە زۆری لە باکووری ئەوروپا بینراوە. بە هۆی هەناردەکرانی دار و درەختان لە باکووری ئەوروپاوە بۆ ووڵات و کیشوەرەکانی تر، بە زۆر ووڵاتاندا بڵاو بووەتەوە.
کڵاوەکەی ٦١ تا ١٠٧ میلیمەتر پان دەبێت. رەنگی قاوەیی مەیلە و مسییە؛ و زیپکەدارە. یەکەم جار کڵاوەکەی شێوەی نیوەگۆیە و دوواتر دەگۆڕێت بۆ قۆقزی و پاشان نیمچە قۆقز و تەخت. نیمچە دیسنەک و نیمچە رەخشانە.
کاسەی بنی هەیە کە رەنگی سورمەیی قاوەیی باوە. زیپکەکانی ناڕێک و بچووکن و بە ئاسانی لێدەکرێنەوە. ئەستووریی گۆشتی کڵاوەکە لەسەر قەدەکەی ١٠ تا ١١ و نیو میلیمەتر دەبێت؛ و تا بەرەو لای لێوارەکانی دەڕوات تەنکتر دەبێت.
شیپەڕەکانی ئەمانیتا ریووبیسێنس سپین و بە قەدەکەوە نووساون و نەنووساون. شیپەڕەکان ٥ تا ١٥ میلیمەتر درێژن و لەسەر قەدی کوارگەکە ئاسەواریان نابینرێت. قەدەکەی ٤٧ تا ٦٨ میلیمەتر درێژ دەبێت و ١٧ تا ٢٢ میلیمەتر ئەستوور دەبێت. رەنگی سپییە و دوواتر دەگۆڕێت بۆ بۆ مەیلە و ئاڵی. تا بەرەو سەرەوە دەڕوات باریکترە و رەنگی کراوەترە؛ و تفردارە.
بنەکەی سەرکی هەیە و ١٦ تا٣٠ میلیمەتر دەبێت. لە لای سەرەوەی قەف و ئەڵقەی پێوەیە کە لە شێوەی داوێنی کراسە. سەرەتا سپییە و دووایی دەگۆڕێت بۆ قەیماغی و رەنگە دوواتر بوەرێت.
ئەمانیتا ریووبیسێنس هەندێک جار کاسەکەی وەک تۆزێکی سورمەیی بەسەر سەرکەکەیەوە دەبینرێت. یان وەک پارچەگەلێکی نەرم لەسەر خاکی دەوروبەرەکەی جێدەمێنێت. کارگێکی خۆراکییە و بۆنێکی خۆشی قارچکانەی هەیە.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment