خۆراکی
ناوە گشتییەکەی بریتییە لە سیزارە باریکەڵەی چیپەنگ. چیپەنگ ناوی گەلێکە لە ناوەندی ووڵاتی تیبەت لە چین دەژیێن. ئەم چەشنە کوارگە کە لە جسنی ئەمانیتا و خێزانی ئەمانیتاسییە شوەنزاکەی ناوچەی چیپەنگە. لە هەندێک ناوچەی یوونانی چینیش دەیخۆن، هەرچەندە لە ئەنجامی پشکنینەکانەوە دەرکەوتووە کە جۆرێک ژەهری ئاماتۆکسین و فاڵۆتۆکسینی تێدایە.
کڵاوەکەی ١٣٠ تا ١٩٠ میلیمەتر دەبێت و زۆربەی جاران سپیەکی پەتییە؛ هەندێک جاریش لە ناوەرستەکەیدا تۆزێک بەلای سورمەیی، قاوەیی، و زەردباویدا دەڕوانێت.
شیپەڕەکانی ئازادن واتە بە بەژنەکەیەوە نەنووساون. کەمووسکەیەک لە یەکتریەوە نزیکن. رەنگیان سپی بۆ ئاڵی کراوەیە؛ و ١٥ میلیمەتر دەبن.
قەدی چیپەنگیانا لە ١٥٠ تا ١٨٠ سانتیمەتر درێژە و نزیکەی ٢٠ میلیمەتر ئەستوورە. رەنگی سپییە و قەفێکی دامەنداری سپیی پێوەیە. هەروەها کاسەیەکی پەردەداری سپیی لە بنەکەیدا هەیە کە رووی دەرەوەی ٥٠ تا ٦٠ میلیمەتر دەبێت. هەندێک جار رەنگەکەی زەردی کاڵ یا زەردی مەیلە و قاوەییە.
ئەمانیتا چیپەنگیا بە هاوژینی لەگەڵ درەختەکانی خێزانی فاگاسیی و دیپتێرۆکارپاسیی دەڕوێت.
No comments:
Post a Comment