کوشندە
ناوە گشتییەکەی بریتییە لە کڵاومەرگی مەڕمەڕی. کڵاوی ئەم چەشنە کوارگە لە ٣٠ تا ٧٢ میلیمەتر گەورە دەبێت. سێ رەنگی جیاوازی لێ ناسراوە. رەنگی کەژاڵ و مەڕمەڕی، قاوەیی کاڵ و سپی. لە راستیدا کڵاوەکەیان یەکڕەنگ نییە بۆ وێنە مەڕمەڕییەکە پەڵەپەڵەی و پەڵەی سورمەیی تۆزخ و کاڵی هەی و تەنانەت پەڵەی سپیی تێدایە. قاوەییەکەیش بە هەمان شێوەی قاوەیی و قاوەیی کاڵی تێدا دەبینرێت؛ وەک بەردی مەڕمەڕ دەردەکەون. بۆنێکی بەهێزی هەیە و کارگێکی ژەهراوی و کوشندەیە. لە پاڵ جۆرێک درەختدا دەڕوێت کە ئەویش شوێنزاکەی ئوسترالیا و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە.
بە دەگمەن پەردەی ژێر کڵاوەکەی پێیەوە دەبینرێت؛ ئەگەریش پێیەوە بوو ئەوا وەک پەردەیەک یسپی دیارە. شیپەڕەکانیان تێکچڕژاون یان بە قەدەکەوە نەنووساون یان زۆر بە کەمی پێیەوەنووساون. رەنگیان سپی یا سپیی قەیماغییە.
بەژن و قەدەکەیان ٣٠ تا ٧٠ میلیمەتر بەرز دەبێث و ٥ تا ١٥ میلیمەتر ئەستوور دەبێت. رەنگی سپی یا سپیی قوڕاوییە. ئەڵقە و قەفی پێوەیە و بەشێک لە پەردەکەی وەک داوێنی کراس بە قەفەکەوە شۆڕ دەبێتەوە.
یەکەم جار ئەم چەشنە قارچکە لە باشووری ئوسترالیا بینراوە. دوواتر لە بەهۆی هەناردەکرانی نەمامەوە لەوێوە گوازراوەتەوە بۆ باشووری ئەفریقا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سەرچاوە:
No comments:
Post a Comment