20.1.22

کوارگەکانی جسنی هێریسیەم یا ژووژکەکان




هێریسیەم یەکێکە لە جسنەکانی قارچکی خۆراکی سەر بە خێزانی ژووژکسانەکان(هێریسایاسیی)ە.   چەشنەکانی ئەم جسنە رەنگیان سپییە و گۆشتنن و لە سەر دار و چێوی ووشک و مردوو دەڕوێن.   واژەی هێریسیەم لە زمانی لاتیندا مانای ژووژک ژیشک، ژووژی و… دەبەخشێت.  تەنمیوەکەیان لە شێوەی کۆمەڵێک دڕک و سیخواری ناسکە کە هەندێکیان وەک ریشوون و هەندێکیان پرزۆڵ پرزۆڵن و بەشێوەی گوڵنگ یا تۆپەڵێکی ریشن دەردەکەون؛ و هەموویان بە بنکێکەوە نووساون کە دیار نییە و راستەوخۆ بە ئەو دار یا چێوەوە نووساوە کە لەسەری روواوە.


 ئەم قارچکانە کڵاویان نییە و سەرەتا وەک تۆپەڵێکی پتەو دەردەکەون؛ بەڵام لەگەڵ چوونە سەری تەمەنیان ریشوویان لێ بەدەردەکەوێت؛ و هەندێکیان ریشووەکانیان پرزۆڵ پرزۆڵ دەبن واتە لکیان لێ جیا دەبێتەوە.  ریشووەکانیان هاگ لە خۆیاندا هەڵدەگرن کە رەنگی هاگەکانیشیان سپییە و شێوەیان گرد و هێلکەییە و لووسە.  کاتێک ریشووەکانیان بەرەو خوارەوە شۆڕدەبنەوە نیشانەی ئەوەیە کە کوارگەکە پێگەیشتووە.  ئەگەر زیاتر بمێنێتەوە رەنگی بەرەو زەردی دەگۆڕێت و دوواتر بەرەو قاوەیی. 


ئەم کوارگانە لە ئاستی جیهاندا بە زۆر ناو ناسراون وەک کەللەمەیموون،  یاڵەشێر، کەللە وورچ، پیری کێوان، کەڕووی ریشدار و….  ئەو ریشووانە لە کەڕووزانیدا پێیاندەگوترێت ددان؛ هەربۆیە بە قارچکە دداندارەکانیش ناسراون.  لە رووی پۆلێنزانییەوە پێشتر لە سانی ئافیلۆفۆرالیسەکاندا دانرابوون؛ بەڵام تازەترین تاقیکردنەوە گەردیلەییەکان گۆڕانیان بەسەردا هێنان و خستیاننە سانی روسوولالیسەکان.   ئەم جۆرە کوارگانە بە زۆری لە سەر ئەو درەختانە دەڕوێن کە لە دارستانەکاندا ووشکبوون و لەژێر سێبەری درەخت و دەوەنەکاندا کەوتوون لە مەڵبەندەکانی باکووری جیهان  وەک باکووری ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیا. 

 لە بریتانیا و ئەمریکا و چین  یەکێکە لەو قارچکانەی خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن؛ هەربۆیە هەندێک کەس بەشێوەی بازرگانی دەیڕوێنن.

لە پزیشکیی نەریتیی چینی و ژاپۆنیدا وەک دەرمان بەکاردەهێنرێن بەڵام توێژینەوەی زانستیی گرنگیان لەسەر نەکراوە تا بیسەلمێنێت کە بایەخی دەرمانییان چەندەیەتام و چێژیان زۆر خۆشە و بە شێوەی جیاواز لە کوارگەکانی تر دەکرێنە چێشتسەرەتا قارچکەکە دەهێنیت لەسەر تەختەقیمە لەتلەتی دەکەیت؛ بە جۆرێک کە کووزێکی لە یەک سانتیمەتر ئەستوورتر نەبێتئینجا لە تاوەیەکدا بەبێ ئاو و بەبێ رۆن نیوەبرژیان دەکەیت؛ بەچەشنێک کە ئاوی ناوەوەیان لەدەستبدەن و هەر دوو دیویان سوور ببێت بەڵام نەسووتێتپاشان رۆنی کەرە دەکەیتە نێو تاوەکەوە و لەگەڵ خوێ و ئاڵەت و بەهارات و بەباشی سووریدەکەیتەوە.  

 



No comments:

Post a Comment