ترامێتیس لە خێزانی فرەسووەکان و پۆلی ئەگاریکومایستەکان و کەرتی باسیدیۆماسیتەکانە. یەکێکە لە جسنە بەربڵاوەکانی قارچک. دەشێت بگوترێت کە لە هەموو ناوچە و مەڵبەندەکانی جیهان هەیە. لەسەر دار و درەختی زیندوو و مردوو دەڕوێت. قەد و بەژنیان نییە و راستەوخۆ بە درەخت یا ئەو دار و چێوەوە دەنووسێن کە لەسەری دەڕوێن. ژێر کڵاوەکەیان سوودارە واتە کونی وورد ووردی تێدایە کە هاگەکانیان لەم سووانەدا هەڵدەگرن. نزیکەی ٥٠ چەشنی جیاوازیان هەیە.
هەیانە رەنگاوڕەنگە و هەیانە یەکرەنگە یا دوو ڕەنگە. لە زمانی گشتی دا بە کلکەقەل ناسراون. ئەم جسنە کوارگە ساڵی ١٨٣٦ لەلایەن ئێلیاس ماگنووس فرایسەوە پۆلێن کراون. بەشێوەی سروشتی خۆراکی هەندێک چەشنە پەروانە و مێروون. کاتێک لەسەر درەختی زیندوو دەڕوێن، بەرەبەرە دەیڕێزێنن و وشکی دەکەن.
لەبەرئەوەی پێکهاتەکەیان جیڕ و چێوییە بۆ خواردن ناشێن بەڵام بەشێکیان لە کۆنەوە لە بوواری دەرمانی و پزیشکیدا بەکارهێنراون. بەتایبەتی چەشنی ترامێتیس ڤێرسیکەڵەر کە دەرمانێکی هەرزان و کاریگەرە بۆ شێرپەنجە؛ بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک.
No comments:
Post a Comment