1.2.22

کارگی ئەمانیتا ئۆنوستا

 لەوانەیە ژەهراوی بێ 

بە ناوی لەپیدێڵای باڕووت یا ئەمانیتای باڕووتیش ناسراوە.  قەبارەکەی بچووک تا مامناوەندییە.  کڵاوەکەی سپی تا خاکیی کاڵە و بە زیپکەی زبری قووچەکی و گۆشەدار و ناڕێک تەنراوە.

تیرەی کڵاوەکەی ١٣ تا ٧٦ میلیمەتر دەبێت و رەنگە بگاتە ١٠٠ میلیمەتریش.  شیپەڕەکانی سپین و زۆر ناخایەنێت دەگۆڕێن بۆ مەیلەوزەرد و وا دەردەکەوێت کە لە ئاودا خووساوە.

رەنگی قەدەکەی خاکیی سپیواشە؛ و پاشماوەی پەرەکەی بەشێوەی کوڵکنی یا زیپکەئاسا پێوەیە.  درێژییەکەی دەگاتە ١٥٠ میلیمەتر و ئەستوورییەکەیشی دەگاتە ١٥ میلیمەتر.  لە بنی قەدەکەیشیدا بنکێکی شێوە شێلمیی هەیە کە بە قووڵایی زەویدا رۆدەچێت. 


ئەم چەشنە کوارگە لە رۆژهەڵاتی باکووری ئەمریکا و لە کویبێکی باشوور تا ئەرکنساس و مێزووری و مەکسیکۆ. دەبینرێت.  تەنانەت لە تەکساسی رۆژهەڵات و هەرەمەکانی کەنداوی کۆستیش، لە دارستانی درەختە گەڵاڕێزۆکەکاندا و بەتایبەتی لە نزیک بەروو و گوێزی ئەمریکایی و شابەڕوو دا دەروێت.

تەنمیوەکەی جۆرێک بۆنی هاڕڕاوەی پەڵەبەر دەداتخۆراکیبوونی نەزانراوە؛ بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ژەهراوی بێت.






سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

مەشرووم ئێکسپێرت







No comments:

Post a Comment