12.2.22

ئەمانیتا سینیکۆفڵاڤا

 ناخۆراکی 

بەشێوەی هاوژینی لەپاڵ درەختەکانی بەڕوو، بێتوولە و گەڵادەرزیلەییەکاندا دەڕوێت.  لە باکووری رۆژهەڵات، باکووری ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان و باشووری رۆژهەڵاتی کانەدا دەبینرێت.   لە درەنگانی مانگی گەلاوێژەوە تا یەکەم مانگی پاییز کاتی رووانێتی.   کوارگێکی ناخۆراکییە و پێشتر وەک ئەمانیتا فوڵڤا دەناسێنرا.  ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن کەڕووزان رۆدەم توڵۆسەوە وەسفیکراوە.  


مایکڵ کوو لە ناساندنی ئەمانیتا سینیکۆفڵاڤادا دەڵێت ئەم قارچکە یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی ئەمانیتا ڤاجینەیتا.  وەک هەموو چەشنەکانی ئەم گرووپە ئەڵقەی دەوری قەدەکەی نییە و هەروەها دێرەکەکانی لێواری کڵاوەکەی زۆر بە جوانی دیارە.  هەروەەتر دەڵێت  کاسەکەیشی وەک ئەوان لە شێوەی هەگبەیە.


تیرەی کڵاوە زەردەکەی کە رەنگی زەردی زەیتوونیی تاریکە لە ٢٥ تا ٧٠ میلیمەتر دەبێت.  هێڵ و دێرەکبەندییەکەی دەسووڕێتەوە بۆ دیوی نێوەوەی کڵاوەکە.  زیپکە و پەڵەی رەنگبزرکاو تا خاکیی کاسەکەی زۆر جار بەسەر کڵاوەکەوە جێدەمێنێت؛ بەڵام بە ئاسانی باران دەیشواتەوە و نامێنێت.  لەگەڵ بۆڕبوونی قارچکەکەدا رەنگی هاگەکانیشی پتر بەلای خاکیی تۆخدا دەگۆڕێن. 


قەدی ئەم قارچکە سپیواشە و درێژەییەکەی ٦٠ تا ١٣٥ میلیمەتر دەبێت؛ و ئەستوورییەکەی ٤ تا ١٢ میلیمەتر دەبێت.  وەک لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کرا، قەف و ئەڵقەی نییە بەڵام ووردە کوڵکی زۆر ووردی پێوەیە کە رەنگیان تاریکترە لە خودی رەنگی قەدەکە.  پاشماوەی کاسەکەی بەشێوەی هەگبەیەک لە بنی قەدەکەدا دەبینرێت؛ و لەگەڵ بۆڕبوونیدا رەنگی دەگۆڕێت بەلای خۆڵەمێشیدا.  




سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

مەشرووم ئێکسپێرت



 


No comments:

Post a Comment