17.2.22

هەڵچی ئەمانیتا فەیرینۆسا

 ژەهراوی 
ئەم کوارگە بە ئەمانیتای ئارداویی رۆژهەڵاتی ئەمریکا یا ئەمانیتای ئارداویی ئەمریکایش ناسراوە کە کارگێکی ژەهراوییە.  یەکێکە لە قارچکە قەبارە بچووکەکان کە بەشێوەی هاوژینی لە دارستانەکانی سنەوبەرەکان، بەڕوو، راج و گوێزی ئەمریکاییدا دەڕوێت.  هەندێک جار لە ئاوەدانییەکانییەکانیشدا لە نێو چیمەن و نزیک درەخت دەڕوێت.  لە سەرەباهاران و تا پاییزان بۆی هەیە بڕوێت.  ئەمانیتا فەیرینۆسا بە تەنیا بە کۆمەڵی بچووک و بەگەل دەڕوێت.  لە کوێبێکی کانەداوە تا کۆستاریکا ئەم کوارگەی لێدەڕوێت.  تازەترین پشکنینە گەردییەکان دەریانخست کە ئەم کوارگە زۆر نزیکە لە چەشنەکانی بندەستەی  ئەمانیتا موسکاریا، ئەمانیتا جیماتا و ئەمانیتارۆزیۆتینکتا.  هەروەها سەرچاوەیەکی هۆنگ کۆنگی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمانیتا فەیرینۆسا ژەهری  ئەمانیتین و فاڵۆتۆکسینی تێدایە؛ و خواردنی ٣٠٠ گرام لەمە بووەتە هۆی پەکخستنی جگەر.

تیرەی کڵاوی ئەم چەشنە ئەمانیتایە ٢٥ تا ٦٥ میلیمەتر دەبێت.   سەرەتا شێوەی کڵاوەکەی زۆپە؛ و بەرەبەرە تەخت دەبێت و تۆزێکی وورد لەسەری دروستدەبێت و بە ئاسانی لادەچێێت.  هەندێک جار تۆزەکە لەگەڵ زیپکە و پەڵە بەسەرکڵاوەکەوە دەنووسێن.  لێواری کڵاوەکە لەکاتی تەواو بۆڕبوونیدا رووبەری ١٠ تا ٢٠ میلیمەتری بە روونی دێرەکدارە.  رەنگی خاکیی قاوەیی باو تا قاوەییە یا تەواو سپییە. 


شیپەڕەکانی ئازادن واتە بە قەدەکەوە نەنووساون یا کەمێک پێیەوە نووساون.  لە یەکترییەوە نزیکن، هەندێکیان کورتن و رەنگیشیان سپییە.


درێژیی قەدەکەی بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە ٣٠ تا ٩٠ میلیمەترە و  سەرچاوەی تریش دەڵێن ٤٥ تا٦٠ میلیمەتر دەبێت.  هەروەها سەرچاوەیەک پێیووایە تیرەی ئەستوورییەکەی ٣ تا ١٠ میلیمەترە و سەرچاوەیەکی تر دەڵێت ٤،٥ تا ٨ میلیمەتر دەبێت.  ئەڵقەی نییە؛ و سەلکێکی بچووکی هەیە کە  بەشی سەرەوەی سەلکەکەی تۆزدارە و بە روونی دیارە کە لە بەشەکانی تر جیاوازە.


جێگەی سەرنجە کە ئەم وەسفە کە لێرەدا کراوە تەنیا تایبەتە بەو ئەمانیتا فەیرینۆسایە کە لە باکووری رۆژاوای ئەمریکا دەڕوێتلە ئاسیا و نیوزیلەند، ئەم ناوە بە چەند چەشنێک دەگوترێت کە جیاوازییان زۆرە لەگەڵ ئەمەدا.




سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

مەشرووم ئێکسپێرت

٣ هۆسپیتەڵ ئۆتۆرێتی

No comments:

Post a Comment