قارچکی. ئەمانیتا سەبجەنکیڵی یا کڵاومەرگی ئاسیای رۆژهەڵات لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەڕوێت. کارگێکی زۆر کوشندەیە. زۆر نزیکە لە کڵاومەرگ واتە ئەمانیتا فاڵۆییدس. تەنمیوەی ئەم کوارگە مامناوەندییە و بە دەگمەن ئەندازەی گەورەی هەیە.
تیرەی کڵاوەکەی ٣٠ تا ٦٠ یا ٢٠ تا ١٠٠ میلیمەتر دەبێت؛ و لە سەرەتادا نزیکەی نیوە گۆییە؛ پاشان دەگۆڕێت بۆ زۆپ و تەخت. رەنگی کڵاوەکە زەردی قاوەیی باو تا زەردی تڵخ تا زەردی خەردەلییە؛ و تا بەرەو نێوەراست دەچێت تۆخترە. لێوارەکانی کڵاوەکە لووسە و کاتێک کە بۆڕدەبێت دەگۆڕێت بۆ هێڵداری. پاشماوەی کاسەکە زۆر بەدەگمەن بە کڵاوەکەوە دەمێنێتەوە. کاتێک پێیەوە بمێنێتەوە، رەنگی سپییە؛ و ەک پەڵە دەردەکەوێت و دەزوولەدارە. گۆشتی کڵاوەکەیش سپییە.
شیپەڕەکانی ئەمانیتا سەبجەنکیڵی. ئازادن و زۆر لەیەکترییەوە نزیکن. رەنگیان سپییە و هەندێکیشیان کورتن.
درێژیی قەدەکەی ٤٠ تا ١٢٠ تا ١٥٠ میلیمەتر دەبێت و تیرەی ئەستوورییەکەیشی ٣ تا ١٠ تا ١٥ میلیمەتر دەبێت. نزیکەی لوولەکییە و بە ئاستەمێک لای سەرووی باریکترە لە خواروو. قەدەکەی پتەوە ورەنگی سپی تا زەردە و لەپکەگەلی ریشاڵۆکداری زەردەوشی پێوەیە. گۆشتی قەدکەیش سپییە؛ و بنەکەیشی نیمچە گۆییە و شێلم ئاسایە؛ و ١٠ تا ٢٠ تا ٣٠ میلیمەتر بەرینە.
هەردووک دیوەی کاسەکەیشی رەنگی سپی تا سپیی تڵخە. ئەڵقەکەیش لە لای سەرووی قەدەکەیەتی و لە شێوەی داوێنی کراسە؛ تەنک و دەزوولەدار و دەوامدارە. دیوی سەرەوەی ئەڵقەکە سپییە و دیوی خوارەوەی سپیواشە. بۆنێکی جیاوازی نییە و ژەهری کوشندەی ئاماتۆکسین و هیتری تێدایە.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment