قارچکێکی بچووکی ناخۆراکییە لە جسنی ئەمانیتا. لەسەر گەڵای هەندێک چەشنە درەختی وەک بەروو، سنەوبەر و بێتوولە دەڕوێت لە چیاکانی ئاپاڵاچ لە باکووری رۆژهەڵاتی باکووری ئەمریکا. خۆراکی فرەیەک لە زیندەوەرانە.
تیرەی کڵاوەکەی ٢٤ تا ١٠٢ میلیمەتر دەبێت. سەرەتا نیوەگۆییە بەرەبەرە پان دەبێت. هەندێک جاریش نێوەراستەکەی کەمێک چاڵ دەبێت. رەنگی سپییە. لە کاتی بۆڕبوونیدا رەنگی دەگۆڕێت بۆ خاکیی مەیلە و قاوەیی بزڕکاو. سەرەتا رەنگی مات دیارە بەڵام دوواتر دەگۆڕێت بۆ رەخشان.
شیپەڕەکانی سپی و کورتن و هەندێک جار لە نیوەڕێ دوواییان دێت. کاتێک کە ووشکدەبن رەنگیان دەگۆڕێت بۆ قاوەیی.
قەدەکەی ٢٥ تا ١٤٢ ملیمەتر درێژ و ٥ تا ٢٠ میلیمەتر ئەستوورە. رەنگی سپییە و لای سەرووی کەمێک باریکترە لە خواروو. قەدەکە بە تایەبتی لا یسەرووی بە کۆمەڵێک تیسک داپۆشراوە کە بەئاسانی لێدەبنەوە. گۆشتی قەدەکە کە سپییە لە کاتی زاماربووندا رەنگی ناگۆڕێت. هەندێک جار لە شوێنی لەتبوو یا بەرکەوتوو دەگۆڕێت بۆ قاوەیی. ئەڵقەی هەیە و ریشاڵدار و تیسکنە و خێرایەک گوم دەبێت.
پاشماوەی کاسە بە بنی قەدەکە و سەرکەکەیەوە نامێنێت؛ یان دژوارە کە لە یەکتری جیابکرێنەوە.
خۆراکیبوونی ئەم چەشنە کوارگە پشتڕاست نەکراوەتەوە؛ هەربۆیە پێویستە لە خواردنی دووریبکرێت.
بۆنی ناخۆش نییە، هەندێک جار کەمێک بۆنی تایید\فاف دەدات.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment