13.2.22

ئەمانیتا سپریتا

 ناخۆراکی  

ئەم کوارگە ناخۆراکییە لە مەڵبەندی کوێبێکی کانەدا تا ویلایەتەکانی ئەمریکا و کەنداوی مەکسیکۆ لە نزیک درەختە رەقەکان و گەڵادەرزیلەیەکان و بەڕووەکان، راجەکان و سنۆبەرەکان دەڕوێت.  تاکە چەشنێکە لە لیزگەی سیزارییەکان کە لە باکووری مەکسیکۆ لە نیوەگۆی خۆراوا دەڕوێت.


 تیرەی کڵاوەکەی ٥٨ تا ١٥٤ میلیمەتر دەبێت.  سپیواشە لەگەڵ  رەنگێکی مشکیی کاڵ لە ناوەڕاستەکەیەوە بەرەوە لێوارەکان هەندێک جار لەجیاتی مشکی سەرەتا قاوەییە.  زۆربا بەشی نەورەاستەکەی تۆخترە لە دەوروبەر.  رەنگەکەی بە چەشنێکە وا دەردەکەوێت کە لێوارەکانی دێرەکدارە.  کڵاوەکە تۆزەک دیسنەک و جۆرێکە لە نێوان تڵخ و رەخشاندا.  کاتێک کە ووشکیش دەبێت کەمێک رەخشانیی پێوە دیارە. و لێوارەکانی راست دەبنەوە.  


کاسەەی دیار نییە یا ئەگەریش دیار بێت وەک چەند پەڵەیەکی ناڕێکی سپی تا خۆڵەمێشییە و بە ئاسانی لادەچن.  گۆشتەکەی سپییە. ژێر پێستەکەی نەّەراستی کڵئوەکەی قاوەییەکی زۆر کراوەیە.  لە راستی قەدەکەیدا ئەستووریی کڵاوەکەی ٨ تا ١٧ میلیمەتر دەبێت و تا بەرەو لای لێوارەکان دەچێت تەنکتر دەبێت.

شیپەڕەکانی لە قەدەکەوە نەنووساون لەکاتی بۆڕبووندا پتر دوور دەکەونەوە.  هەروەها زۆر لە یەکترییەوە نزیکن.  رەنگیان قەیماغیی کراوە تا قەیماغی و تا سپییە.  درێژیی شیپەڕەکان ٨ تا ١٩ میلیمەتر دەبێت. 

قەدی ئەمانیتا سپریتا ٦٣ تا ١٩٠ میلیمەتر درێژ و تیرەی ئەستوورییەکەی ٨ تا ١٨ میلیمەتر دەبێت.  لای سەرووی کەمێک باریکترە لە خواروو.  ئەڵقەکەی داوێندارە رەنگی سپییە و لەگەڵ چوونە سەری تەمەنی بەلای خۆڵەمێشیدا دەگۆڕێت.  گۆشتی قەدەکە رەنگی قەیماغیی کراوەیە، هوڵۆڵە و لای بنەکەی ووردە تفری پێوەیە.  

کاسە هەگبەییەکەی ١٨تا ٦٤ میلیمەتر بە ١١تا ٣١ میلیمەترەنەرم و لووس و هەندێ جاریش جیڕە و  زۆر جاریش بە قەدەکەوە دەنووسێتکاسەکە دیوی دەرەوەی سپییە و دیوە هەندوڕی کەمێک قاوەییە.






سەرچاوە

مەشرووم ئێکسپێرت

ئەمانیتاسیی



 

No comments:

Post a Comment