1.2.22

ئەمانیتا فرانچێتی

 ناخۆراکییە، لەوانەیە ژەهراوی بێ 


یەکەم جار لەفرانسە باسی ئەم کوارگە کراوە بەڵام لە هەموو ناوچە و هەرێمەکانی ئەوروپا بینراوە.  کەڕووزانی سویسی ڤیکتۆر فایۆد ساڵی ١٨٨٩ وەک رێزنان لە رووەکزانی فرانسی ئادریان رینێ فرانچێت ئەم ناوەی لەم چەشنە قارچکە نا.  ئەمانیتا فرانچێتی لە ئەورواپ و باکووری ئەفریقا و لە نزیک بەڕوو، سنەوبەر و درەختی شابەڕوو دەڕوێت.  چەشنێکی تریش هەبوو کە هەر پێیدەگوترا ئەمانیتا فرانچێتی بەڵام دوواتر دەرکەوت کە جیاوازە و ساڵی ٢٠١٣ ناوی لێنرا ئەمانیتا ئۆگۆستا.  ئەمانیتا ئەسپێرایش هاوواتای ئەمانیتا فرانچێتییە.  هەروەها یەکێکی تریش هەیە کە پێیدەگوترێت ئەمانیتا فرانچێتی لاکتێلا؛ کە هەموو سپییە جگە لە تەوقەسەری کڵاوەکەی کە زەردە و پاشماوەی پەردەکەی پێیەوە دەنووسێت.  لە مەڵبەندەکانی رۆژهەڵاتی مەدیتەرانە و لە نزیکە بەڕوو و هەندێک چەشنە درەختی تر دەڕوێت. 


ئەمانیتا فرانچێتی تیرەی کڵاوەکەی ٦٥ تا ٨٠ میلیمەتر دەبێت.  رەنگی زەردی لیمۆیی تا زەردە.  زۆر جار لێوارەکانی کاڵترە و هەندێک جار سپییە.  شێوەی نیوەگۆییە و دوواتر پتر دەکرێتەوە.  زۆر جار تەوقەسەری کڵاوەکەی تەخت دەبێت. سەر کڵاوەکەی زیپکەگەلی  قووچەکیی پێوەیە کە مەیلەو زەردن و دوواتر کاڵ دەبنەوە.   گۆشتی کڵاوەکەی سپییە و لە ئاستی قەدەکەیدا ٥ میلیمەتر ئەستوورە.  کاتێک کە زاماردەکرێت رەنگۆ دەگۆڕێت بۆ قاوەیی.  شیپەڕەکانی بە قەدەوە نەنووساون و ئازادن.  رەنگیان سپییە.


قەدەکەی ٦٥ تا٨٠ میلیمەتر درێژ و ١٨ تا ٢٠ میلیمەتر ئەستوورەپتەو و رێکە و بنەکەی کاسەی هەیە بەڵام بچووکە و چەند زیپکەیەکیش بە دیواری کاسەکەوە دیارە؛ و  لای سەرووی قەدەکەیشی ئەڵقەیەکی هەیە.  

 




سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

ئەڵتمەیت مەشرووم



No comments:

Post a Comment