ناخۆراکی
بە ئەمانیتای خاکی تاراداریش ناسراوە. ووشەی پۆرفیریا خۆی بە واتای رەنگی وەنەوشەیی تاریک دێت. ناخۆراکییە و لە ئەوروپا و باکووری ئەمریکا تا راددەیەک ناسراوە. بەشێوەی گشتی زۆر لە قارچکی ئەمانیتا سیترینا دەچێت؛ بەڵام رەنگی کڵاوەکەیان جیاوازە و ئەڵقەکەی ئەم زۆر خاکی-وەنەوشەییە. زۆر حەز لە درەختە سنەوبەرەکان دەکات. یەکەم جار لە سەدەی نۆزدە لە شەوروپا ناسێنراو. ئەمانیتا پۆرفیریای ئەمریکا رەنگە جیاواز بێت لە هی ئەوروپا. ئەم وەسفەی لێرەدا باسدەکرێت لەسەر بنەمای ئەو وەسفەیە کە ئەڵبێرتنی و شوەینیتز ساڵی ١٨٠٥ و نیڤیڵ و پاومارات ساڵی٢٠٠٤ ئەنجامیان داوە. ئەمانیتا پۆرفیریا بە زۆری لە ورزی هاوین و پاییزدا دەڕوێت. پۆرفیریان خۆراکی نییە و و زۆر جار لەنێو چەشنەکانی تری کەڕووی ئەمانیتا ناناسرێتەوە.
تیرەی کڵاوی کارگی ئەمانیتا پۆرفیریا ٤٠ تا ٨٠ میلیمەتر دەبێت. رەنگی سووری تڵخ تا سووری تڵخی خاکیباو تا وەنەوشەیی خاکیباوە. یا خاکیی قاوەی باوی کراوەیە.. و لە نێوەڕاستیدا تاریکترە. سەرەتا شێوەی نیوەگۆییە و دوواتر دەگۆڕێت بۆ کەمێک زۆپ واتە تەختتر؛ و سەرەنجام تەواو تەخت دەبێت. هەندێک جار پارچەی ناڕێکی خاکیی پەردەکە بەسەر کڵاوەکەوە جێدەمێنێت.
وەک زۆربەی ئەمانیتاکانی تر رەنگی شیپەڕەکانی سپییە؛ و شیپەڕەکان بە قەدەکەوە نەنووساون؛ و هاگەکانیشی سپین. شیپەڕەکان رەنگیان دەگۆڕێت بەلای تۆخیدا کاتێک کە بریندارا دەکرێن.
درێژیی قەدەکە لە ٥٠ تا ١٢٠٠ میلیمەتر درێژ دەبێت؛ و ٦ تا ١٥ میلیمەتر ئەستوورە دەبێت. بنی قەدەکەیش سەلکێکی پێوەیە کە هەندێک جار پاشماوەی کاسەکەوە پێیەوە دەنووسێت و هەندێک جاریش نا. هەروەها رەنگی ئەڵقە کرتۆکەکەیشی وەنەوشەیی-خاکییە یا رەشە.
رەنگی گۆشتەکەی سپییە؛ و بۆنی پەتاتە\سێوەزەمینەی خاو یا شێلمی لێوەدێت.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment