یەکەم جار ساڵی ١٩٦٩ لە رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆزراوەتەوە و وەسفکراوە. لە مەڵبەندەکانی نیویۆرک و تێنیسی و کارۆڵینای باکووریش هەیە و لە چیاکانی ئاپاڵاچیش زۆرە. بەشێوەی هاوژینی لەو دارستانانەدا دەڕوێت کە بەڕوو و سنەوبەر یا بێتوولە و بەڕوویان هەیە. لە وەرزەکانی هاوین و پاییزدا بە تەنیا یا بە کۆمەڵی بچووک دەڕوێت. بۆنێکی قورس و ناخۆشی وەک کلۆرین یا پرۆتینی بۆگەنی لێوە دێت.
تیرەی کڵاوی ئەمانیتا رۆپەڵۆپوس ٣٠ تا ١٨٠ میلیمەتر دەبێت. رەنگی سپییە و لە نێوەراستیدا شێوەی کەمێک زۆپ یا دەرپەڕیوە. زۆر جاریش کە کۆن یا بۆڕ دەبێت کڵاوەکەی پتر دەکرێتەوە و تەخت دەبێت. لێواری کڵاوەکەی ئەستوورە و هەندێک جار چەند میلیمەترێک دەکەوێتە ئەوپەڕی جەمسەری کۆتایی شیپەڕەکان. شیپەڕەکان بە قەدەوە نەنووساون یان بە ئاستەمێک پێیەوە نووساون. لە یەکترییەوە نزیکن رەنگیان سپی یا کەمێک زەردوەشن؛ و بڕێک جاریش شیپەڕەکان کورتن.
قەد یا بەژنی ٥٠ تا ١٢٠ تا ٢٠٠ میلیمەتر دەبێت و تیرەی ئەستوورییەکەیشی لە ٤ تا١٠ تا ٢٠ میلیمەتر دەبێت. نیمچە لوولەکییە یا لای سەرووی باریکترە. سپی و پتەوە و هەست دەکرێت بەشێوەی لێکدابڕاو یا لای بنەوەی قەدەکەی ووردە تفر و زیپکەی پێوەیە. بەشی بنەوەی قەدەکەی لە قووڵایی خاکدایە و شێوە گۆییەکی نیمچە لوولەکییە. لە بنی نیمچە گۆیەکەیشەوە چەند زڕەرەگێک دەبینرێن. قەفێکی زۆر ناسک و باریکی پێوەیە کە زۆر جار دیار نابێت. رەنگی هاگەکەیشی سپییە.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment