بە ناوی ئەمانیتای زوقمیش ناسراوە. چەشنە قارچکێکی بچووکە لە ئەمریکا و باشووری رۆژهەڵاتی کانەدا و دورگەی نیوفاوندلاند. رەنگەکەی جیاوازە و لە زەرد و سوورەو تا ئاڵی سووروەش دەگۆڕێت. لە دارستانەکانی بەڕوو و سنەوبەرەکاندا دەبینرێت. زۆر نزیکە لەچەشنە ئەمانیتایەکی ئاسیایی بە ناوی ئەمانیتا سەبفرۆستیانا.
کڵاوەکەی زەرد و سوور یاخود زەرد-نارنجییە و نێوەراستی کڵاوەکەی زۆربەی جاران نارنجی-سوورترە لە بەشەکانی تری. تیرەکەی ٢٠ تا ٨٠ میلیمەترە. هەروەها سەر کڵاوەکەی زیپکەدارە کە رەنگیان کراوەترە.
شیپەڕەکانی بە قەدەکەیەوە نەنووساون و ئازادن. لە یەکترییەوە نزیکن و رەنگیشیان قەیماغییە.
قەدەکەی سپییە و درێژییەکەی ٤٧ تا ٦٢ میلیمەتر دەبێت و تیرەی ئەستوورییەکەی ٤ تا ١١ میلیمەتر دەبێت. سەرچاوەی تر باس لە ئەندازەی جیاواز دەکەن. هەروەها ئەڵقەیەکی پتەویش بەدەوری قەدەکەیەوەیە.
بنەکەی سەلکدارە و سەلکێکی سپیی هەیە کە لای سەرەوەی رەنگی زەرد-سپییە. لە کاتی ساواییدا پەردەی کاسەکەی هەموو کڵاوەکەی دادەپۆشێت و پاشان بەرەبەرە دەدڕێت و بڵاودەبێت.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment