قارچكی گه‌نۆدێرما لوسیدیه‌م یا كوارگی بریقه‌دار كه لای ژاپۆنییه‌كان به (ره‌یشی) و لای چینیه‌كان به (لینگ جی) ناسراوه باشترین جۆری قارچكی ده‌رمانییه. توێژی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كوارگه لووس و ترووسكه‌داره. ناوه‌كه‌ی وه‌ك دار و چێو ره‌قه و شیاوی خواردن نییه. ژه‌هرایین نییه به‌ڵام سوودی ته‌ندروستیی زۆری هه‌یه.
ماوه‌یه‌كه له رێگای تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌ك فه‌یسبوك، ئنستاگرام، تویته‌ر و ته‌له‌گرامه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر بۆ به‌رهه‌مێك ده‌كرێت كه گوایه (قاوه‌ی گه‌نۆدێرمایه). سه‌رچاوه‌ی بانگه‌شه‌كه ئێرانه؛ و له ڕێگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه كراوه‌ته كوردی و زیاتر رووی له باشووری كوردستانه. ئه‌م به‌رهه‌مه به ناوی بازرگانیی (دوكتۆر بیز) ده‌فرۆشرێت و وا نیشان ده‌درێت كه له هه‌نده‌رانه‌وه دێت و موعجیزه‌ی پێیه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش كه‌سانێك بانگه‌شه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته‌یان بۆ كۆمپانیایه‌ك ده‌كرد به ناوی (جانودیرما دی ئیكس ئێن) كه كۆمپانیایه‌كی مالیزیاییه. وه‌ك ئاگادارم جیا له‌وه‌ی كه له فه‌یسبوك بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، به‌رهه‌مه‌كه‌یشیان لای فرۆشگاكانی گیاده‌رمانی و شوێنی تر له باشووری كوردستان ساخ ده‌كرایه‌وه و ئێستایش به‌رده‌وامه. ئه‌م كۆمپانیایه ساڵی ٢٠٠٣ له هیندوستان هه‌موو به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فێڵیان كردووه. هه‌روه‌ها له كه‌نه‌دایش مۆڵه‌تی كاركردنی له سه‌ندراوه‌ته‌وه چونكه شیر له برهه‌مه‌كه‌یاندا هه‌بووه و شاردوویانه‌ته‌وه.. ئه‌وه‌ی باشوور بانگه‌شه‌كه‌یان زۆر ساكار بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵات زۆر شوێندانه‌ره و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به‌رده‌نگ قانیع بكات به كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان. ژن و پیاوی كوردی نه‌خوێنده‌وار و به‌ته‌مه‌ن له بانگه‌شه ڤیدۆییه‌كانیان دا به‌شدار ده‌كه‌ن تا بینه‌ری ڤیدیۆكانیان باوه‌ڕیان پێبكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه منی هاندا بۆ نووسینی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ئه‌مه‌یه كه (دوكتۆر بیز) نه ده‌رمانسازه و نه ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستییه؛ به‌ڵكوو كۆمپانیایه‌كه له‌و جۆره كۆمپانیا هه‌ره‌مییانه كه كاریان قۆڵبڕین و له خشته‌بردنی خه‌ڵكییه.
خۆیان وا ده‌نوێنن كه بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له چین و ژاپۆن و وڵاتانی ئاسیای رۆژهه‌ڵاته به‌ڵام له راستیدا هیچ ناونیشانێكی فیزیكیان نییه و ته‌نیا ناویان هه‌یه.
كوارگی گه‌نۆدێرما هاشا له سووده ده‌رمانی و ته‌ندروستییه‌كانی ناكرێت و هه‌زاران ساڵه چینیه‌كان وه‌ك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌كاریان هێناوه و ده‌هێنن. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا زۆرێك له سووده ته‌ندروستی و ده‌رمانییه‌كانی له‌لایه‌ن توێژه‌رانی پسپۆره‌وه له ناوه‌نده زانستییه‌كانی جیهاندا سه‌لمێندراون.. به‌ڵام (دوكتۆر بیز) له بانگه‌شه‌كانی خۆیدا ناڕاستییه‌كی زۆر تێكه‌ڵ به راستییه‌كان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات بیكات به ده‌رمانێكی موعجیزه‌ئاسا بۆ هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشییه‌ك.
هه‌ر بۆ زانیاریتان لێره‌دا ئه‌و راستییانه ده‌خه‌مه به‌رچاو كه له سه‌رچاوه بایه‌خمه‌نده‌كاندا سه‌باره‌ت به‌م قارچكه نووسراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه نه‌ریتییه‌كانی چین كوارگی بریقه‌دار ئه‌م سووده ده‌رمانیانه‌ی هه‌یه:
١- كاریگه‌ریی به‌هێزكردنی هه‌یه.
٢- ووزه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت.
٣- فرمانه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات.
٤- یاده‌وه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه.
٥- كاریگه‌ریی دژه‌پیربوونی هه‌یه.
٦- مێشك ئارام ده‌كات.
٧- كۆخه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی خۆش ده‌كاته‌وه.
٨- گێژی ناهێڵێت.
٩- بێخه‌وی ناهێڵێت.
١٠- دڵه‌كوته ناهێڵێت.
١١- بێن كورتی ناهێڵێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه توێژینه‌وه تاقیگه‌ییه تازه‌كان سه‌لماندوویانه كه گه‌نۆدێرما له‌م بوارانه‌دا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت:
١- زۆر له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه
٢- به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.
٣- دژه ئۆكسانێكی زۆر به‌هێز و خێرایه.
٤- دژه ڤایره‌سه
٥- دژه به‌كتریایه
٦- ئنسۆلین زیاد ده‌كات واته بۆ شه‌كره زۆر باشه.
٧- جه‌رگ پارێزه
٨- چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده ده‌كات.

تێبینی: ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسیان كراوه هه‌موویان به خواردنی قارچكه‌كه چاره‌سه‌ر نابن به‌ڵكوو یه‌كێك یان هه‌ندێك له مادده و پێكهاته‌كانی كوارگه‌كه به رێگای تایبه‌ت ده‌رده‌هێنرێت و ده‌درێت به نه‌خۆشه‌كه.
No comments:
Post a Comment