هۆکاری ئه‌وه که ئه‌م جۆره قارچکه ناوی نراوه (سه‌ده‌ف) بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه که شێوه و تام و چێژی زۆر له شێوه و تام و چێژی زینده‌وه‌ری سه‌ده‌ف(گوێچکه‌ماسی)یه‌وه نزیکه. وه‌ک هه‌مووان ده‌زانن گوێچکه‌ماسی خواردنێکی پڕبایه‌خ و ناسراوی ده‌ریاییه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی جیهان، جگه له وڵاته داخراوه‌کان یوه‌ک کوردستان، که به‌سه‌ر ده‌ریاوه نین، ئاره‌زووی خواردنی خۆراکی گوێچکه‌ماسییان زۆره و گرنگییه‌کی زۆر به‌م خۆراکه ده‌ده‌ن. تام و چێژ و بۆن و به‌رامه‌ی کارگی سه‌ده‌ف زۆر له خۆراکی گوێچکه‌ماسییه‌وه نزیکه. هه‌روه‌ه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه شێوازی فیزیکی ی (سه‌ده‌ف) گوێچکه‌ماسی و شێوازی قارچکی سه‌ده‌ف به‌ڕوونی دیاره که زۆر له‌یه‌کترییه‌وه نزیکن. هه‌ر بۆیه‌م له نێو نه‌ته‌وه و گه‌له ئه‌وروپاییه‌کان دا به‌م ناوه ناسراوه و دواتر هه‌ر ئه‌م ناوه‌یش وه‌رگێڕدراوه بۆ سه‌ر زمانه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌کوو عه‌ره‌بی و فارسی و ... هه‌روه‌ک ده‌زانین له زمانی عه‌ره‌بیدا به گوێچکه ماسی ده‌ڵین (سه‌ده‌ف) که دیاره له عه‌ره‌بیدا سه‌ده‌ف واتای (قاوغ، قاپۆڕ، قه‌پێلک) ده‌گه‌یه‌نێت؛ و فارسه‌کانیش هه‌ر ئه‌م وشه عه‌ره‌بییه به‌کارده‌هێنن. ئێمه‌ی کوردیش ده‌توانین پێی بڵێین قارچکی گوێچکه‌ماسی. به‌ڵام له ڕاستیدا له زمانی کوردی‌دا ئه‌م جۆره کوارگه به کارگی سپیدار یان قارچکه دارانه ناسراوه. لێ ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌کانی کوردستان دا هه‌ر وشه‌ی (سه‌ده‌ف) به‌کار ده‌هێنرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کارگی سه‌ده‌ف
کوارگی سه‌ده‌ف به پێچه‌وانه‌ی کوارگی سپی ی دوگمه‌یی و کوارگی قاوه‌یی پۆرتابیلۆ، ڕه‌نگێکی سپی یان که‌مێک خاکیی هه‌یه و زۆر به‌رچاو و دڵڕفێنه. بۆن و به‌رامێکی خۆشی هه‌یه و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌کات. کڤارکی سه‌ده‌ف کاتێک ده‌کوڵێندرێت یان له ڕۆن دا سوور ده‌کرێته‌وه چه‌لاو(هه‌لیم)ێکی ڕوون و جوانی هه‌یه و وه‌ک جۆره‌کانی دیکه‌ی قارچک ڕه‌ش نابێت. چه‌لاوه‌که‌ی دروست وه‌ک چه‌لاوی گشتی مریشکه و ئیشتیای خواردن ده‌کاته‌وه. خودی کوارگه‌که‌یش ڕه‌نگی وه‌ک ڕه‌نگی گۆشتی کوڵاوی مریشک یان ماسی وایه و مرۆڤ حه‌ز ده‌کات بیخوات.
کارگی سه‌ده‌ف له‌گه‌ڵ حه‌ز و خولیای زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕێک ده‌که‌وێت. ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له خواردنی نه‌رم و لینج و ناسکه ده‌توانن له کاتی لێنانی دا بۆ ماوی 3-5 خوله‌ک بیکوڵێنن. ئه‌وانه‌یش که ئاره‌زووی خواردنی جیڕ و توند و پته‌ویان هه‌یه ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر بیکوڵێنن. هه‌تا پتر بکوڵێت جیڕییه‌که‌ی زۆرتر ده‌بێت.