
جێگای داخه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سروشتی نیشتمانه‌که‌مان زۆر له‌بار و گونجاوه بۆ ڕووان و په‌روه‌رده‌ی قارچک، به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌ی جۆره‌کانی ئه‌م ڕووه‌که لای ئێمه به نه‌ناسراوی و نه‌زانراوی ماونه‌ته‌وه. شیتاکی یه‌کێک له‌م جۆره قارچکانه‌یه که له کوردستان ده‌ڕوێت؛ به‌ڵام مه‌ردم نایناسن و نایخۆن و ته‌نانه‌ت ده‌ستیشی لێوه‌ناده‌ن. له کورده‌واری دا شیتاکی وه‌ک قارچکه دارانه ناسراوه. ئه‌م کوارگه له‌سەر کۆتەرەی مردوو یا وشکبووی داری به‌ڕوو و چەند جۆرە داری تر ده‌ڕوێت. له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا هه‌ندێک هه‌وڵ به ئاکام گه‌یشتووه بۆ ڕوواندنی شیتاکی له ئاردی داری به‌ڕوودا که وایکردووه ماوه‌ی به‌رهه‌مدانه‌که‌ی نزیکتر ببێته‌وه و بگاته ٦ تا ٨ مانگ. وه‌ک له بابه‌تێکی وه‌رگێڕدراو دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه، سووده‌کانی بۆ له‌شی مرۆڤ زۆرن...
شیتاکی چۆن ده‌ڕوێت؟
ئه‌م جۆره له قارچک له کۆنه‌وه له ئاسیای دوور گرنگیی پێدراوه و به‌شێوه‌ی ده‌سچێن به‌رهه‌م هێنراوه. ماوه‌ی به‌رهه‌مدانی ئه‌م جۆره کوارگه له ٨ مانگ تا ساڵێک ده‌خایه‌نێت؛ به‌ڵام زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ریی که‌مه و ته‌نیا پێویستیی به هه‌ندێک چاوه‌دێری هه‌یه له شوێنێکی فێنکدا. هاوشێوەی ئەم کوارگە بە کەمێک جیاوازییەوە لە کوردستان بەشێوەی سروشتی و خۆڕسک هەیە؛ هەربۆیە روواندنی ئەمە لە کوردستان ئاسانە.
هه‌نگاوه‌کانی ڕوواندنی قارچکه‌دارانه ئه‌مانه‌ن:

٤. ئینجا به هۆی ده‌زگای (دریل) ه‌وه هه‌موو لایه‌کی داره‌که به قووڵایی ٤ سه‌نتیمه‌تر کون کون دەکرێت.
٥. کونه‌کان دەبێت نزیکه‌ی ١٠ سه‌نتیمه‌تر له یه‌کترییه‌وه دوور بن.
٦. ئه‌و نووکه دریله‌ی کونه‌کانی پێ دروست ده‌کرێت گەرەکە که‌مێک له پێنووسێکی ئاسایی ئه‌ستوورتر بێت.
پاشان کەلووکه‌کان به وریایی و ئه‌سپایی به چه‌کوش له کونه‌کان ده‌ئاخنرێن و ده‌مه‌که‌یان به مۆم داده‌پۆشرێت.
٧. داره‌کان ئاو ده‌درێن و له‌شوێنێکی فێنک و شێ‌دار و پا ک و خاوێن دا ده‌پارێزرێن تا کاتی به‌رهه‌مهێنان.