گەرا به‌و وردیله هاگانه ده‌گوترێت که وه‌ک تۆوی کارگ به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر دانه‌وێڵه یان مادده‌یه‌کی تر که‌ڵه‌که ده‌بێت و قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی کارگ ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی به‌رهه‌م دان. گەرا به چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز ده‌کرێ دروست بکرێت یان زیاد بکرێت. یه‌کێک له‌و ڕێگایانه بریتییه له به‌کارهێنانی پارچه‌ی کڵاو یان بنی کوارگه‌که. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تا ده‌سته‌کان به باشی ده‌شۆرێن و کیلۆیه‌ک گه‌نم یان جۆ بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاگر ده‌کوڵێندرێت تا نه‌رم ده‌بێت. ئینجا له ده‌فرێکی تۆڕین دا که پێشتر (ستیریڵایز) سترۆمە کرابێت ده‌پاڵێورێت. دوای ئه‌وه کوارگێکی سه‌ده‌فی گه‌وره و پێگه‌یشتوو ئاماده ده‌کرێت و به چه‌قۆیه‌کی سترۆمەکراو کڵاوه‌که‌ی پارچه پارچه ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌که تێکه‌ڵاو ده‌کرێت. شایانی باسه کاتێک که پارچه قارچکه‌کان تێکه‌ڵی گه‌نم/جۆیه‌که ده‌کرێن، پێویسته پله‌ی گه‌رمای گه‌نمه‌که دابه‌زیبێت بۆ نێوانی 18-23 پله‌ی سه‌دی.
پاشان له کیسه‌یه‌کی دڵق/پلاستیکی یان ده‌فرێکی شووشه‌ی گەندەکوژکراو ده‌کرێت؛ و له شوێنێک داده‌نرێت که پله‌ی گه‌رماکه‌ی له نێوان 18-23 پله‌دا بێت؛ و پله‌ی شێی له 80 دانه‌به‌زێت. جێگای سه‌رنجه که ئه‌گه‌ر پلاستیک/دڵق به‌کاربهێنرێت پێویسته ده‌مه‌که‌ی به هه‌وری/ئیسفه‌نج ببه‌سترێت و ئه‌گه‌ریش شووشه به‌کاربهێنرێت گه‌ره‌که چوار کون به ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستووریی سووژن له ده‌مه‌وانه‌که‌دا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی هه‌وا هاتوچۆ بکات بۆ نێو پارچه کارگ و دانه‌وێڵه‌که.
دواتر ڕۆژانه به وردی چاودێریی شووشه‌که یا کیسە پلاستیکەکە ده‌کرێت؛ ده‌بینیت هه‌ر ڕۆژ پتر سپیایی نێو شووشه/ دڵقه‌که داده‌پۆشێت؛ تا سه‌ره‌نجام له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا هه‌موو ده‌نکه جۆ/گه‌نمه‌که به مایسیلیۆمی سپی داده‌پۆشرێت و گەرایەکی پاک و خاوێن به‌رهه‌م دێت که ئاماده‌یه بۆ ڕوواندن.