تۆوی کوارگ کە بە کوردی پێیدەوترێت هاگ و بە ئینگلیسی پێیدەگوترێت سپۆر ئه‌وه‌نده وورده به چاو نابینرێت، مه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر یه‌کتری که‌ڵه‌که‌بێت. هاگ ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه، سپی، قاوه‌یی، خاکی و قاوه‌یی تاریک و... به مه‌به‌ستی دیتنی هاگ ڕێگایه‌کی ئاسان هه‌یه که پێیده‌وترێت چاپکردنی هاگ (Sporeprinting).
بۆ چاپکردنی هاگ سه‌ره‌تا کارگێکی پێگه‌یشتوو دێنین. لاسک/قه‌ده‌که‌ی له بێخه‌وه ده‌بڕین.
پارچه‌یه‌ک کاغه‌زی ڕه‌ش و پارچه‌یه‌ک کاغه‌زی سپی به یه‌که‌وه ده‌نووسێنین و له نێو شووشه‌یه‌ک یان ده‌فرێکی پلاستیکی دا ڕایده‌خه‌ین.
کوارگه‌که به‌جۆرێک داده‌نێینه سه‌ر کاغه‌زه‌که که نیوه‌ی بکه‌وێته سه‌ر پارچە ڕه‌شه‌که و ئه‌و نیوه‌ی بکه‌وێته سه‌ر پارچە سپییه‌که.
پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆی ته‌ڕ که ئاوی لێوه نه‌چۆڕێته‌وه ده‌خه‌ینه سه‌ر زاری ده‌فره‌که و ئینجا سه‌رپۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر داده‌نێین.
ماوه‌ی ٢٤ هنگار له شوێنێکی تاریک و فێنک دایده‌ێین.
دوای ئه‌م ماوه‌یه ده‌فره‌که دێنین و ته‌ماشای ده‌که‌ین بزانین چی ڕوویداوه!
کاتێک قارچکه‌که له سه‌ر کاغه‌زه‌کان لاده‌به‌ین ده‌بینین په‌ڵه‌یه‌ک به ئه‌ندازه‌ی دیوی ژێره‌وه‌ی قارچکه‌که که‌وتووه‌ته سه‌ر کاغه‌زه‌که. ئه‌گه‌ر تۆوه‌که قاوەیی یا ئاڵ یا مۆر بێت ئه‌وا به‌جوانی له‌سه‌ر پارچه سپییه‌که ده‌رکه‌وتووه و ئه‌گه‌ریش سپی بووبێت به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر پارچه ڕه‌شه‌که به‌جوانتر چاپ بووه.