24.12.19

مۆرفۆلۆجی یا شێوەزانیی کارگ


زانین و لەبەرکردنی ئەم زانیارییانە زۆر گرنگن بۆ ناسینی جۆری کوارگ؛ چونکە هیچ رێسایەکی تایبەت نییە بۆ جیاکردنەوەی قارچکی خۆراکی لە ژەهراوی. ئەم زانیارییانە وەک کلیل بۆ کردنەوەی کڵۆمی نهێنییەکانی قارچک بەکاردەهێنرێن و کوارگەوان دەتوانێت لەم رێگایەوە کارئاسانی بکات بۆ جیاکردنەوەی جۆرە جیاوازەکان لە یەکتری؛ هەرچەندە بەم حاڵەیش، هێشتا زۆر لە کوارگەکان سەداسەد ناناسرێن؛ و پێویستە لە ئەزموونگە پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ ئەنجام بدرێت.  وەک دەبینن ئەم خشتەکە لە سێ بەش پێکهاتووە.  بۆ ناسینی قارچک پێویستە هەرکام لەم سێ بەشە بەکاربهێنرێت؛ بۆ وێنە کاتێک دەتەوێ کوارگێک بناسیت سەرەتا بزانە لە ژێرکڵاوەکەی چی هەیە؟ پەڕ، کونۆچکە، دەمار یا ددان؟. ئینجا بزانە شێوەی کڵاوەکەی چۆنە؟ زەنگوڵەیی، قووچەکی، قۆقز، رووچاڵ، تەخت، شێوە رەحەتی، نیمچەهێڵکەیی، شێوەناووک یا گمەدارە؟. هەروەتر بزنە  بن کڵاوەکەی بە چ شێوەیەک بە بەژن\قەدەکەیەوەنووساوە؟

مایکۆلۆجیا کوردستانیکا