21.12.19

کۆمپانیایەک ماریجوانا و کارگ تێکەڵ دەکات بۆ چارەسەری بیماری


نووسین: کریس موور
٣٠\١٠\٢٠١٩
قارچکی کلکە قەل

کۆمپانیای کانابۆتێک کە کۆمپانیایەکی دەرمانسازیی ئیسرایلییە، حاڵی حازر لێکۆڵینەوە لەسەر چەند جۆرێکی تایبەتی کانابینۆڵ، گیای دەرمانی و کارگ دەکات، کە دەتوانن چالاکانە کار بکەن بۆ چارەسەرکردن چەند جۆرێک نەخۆشیی.
کۆمپانیاکە تا ئێستا پێنج جۆر دەرمانی چارەسەریی دروستکردووە کە دەتوانن شێرپەنجەی کۆڵۆن، نەزۆکی، چەوریی جەرگ، هەوکردن، و نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو چارە بکەن .  ئەم دەرمانانە حاڵی حازر چاوەڕێن لە نۆڕینگەکاندا  تاقی بکرێنەوە.
یەکێک لە کاربەدەستانی کۆمپانیای کانابۆتێک ئاماژەی کرد کە نهێنیی کاریگەربوونی ماریجوانا وەک دەرمان لە کەمکردنەوەی رێژەی کانابینۆڵەکەیدایە.  هەروەها گوتی هەر نەمامێکی حەشیش ٣٠ تا ٤٠ کانابۆتێکی چالاکی هەیە.
شایانی باسە کە کارگی کلکە قەل یەکێک لەو کوارگە دەرمانیانەیە کە زۆر چالاکە لە نەهێشتنی شێرپەنجەدا.
تازەترین وانستەکان دەریانخستووە کە کوارگی (ئاوەزگەردان) سیلۆسایبین دەتوانێت یارمەتیی ئەو نەخۆشانە بدات کە تووشی خەمۆکی، ئەڵکهۆڵیزم و دەمارگیریی بێچارەسەر هاتوون.




سەرچاوە:
ماڵپەڕی مێری جەین
ماڵپەڕی گڵۆبز