23.12.19

جسنە کوارگی ترامێتیز


ترامێتیز جسنە کارگێکە لە زۆربەی ناوچە و هەرێمە جیاوازەکانی سەرتاسەری جیهاندا دەڕوێت.  رەنگە زۆرەی خەڵکی دیتبێتی، بەڵام کەم کەس هەیە لێی وورد ببێتەوە و سەرنجی لێبدات.  تا ئێستا جسنی ترامێتیز ١٩٥ جۆری لێ ناسراوە.  ئەم جۆرە کوارگانە بە کۆمەڵ و بە هێشوو دەڕوێن و زۆرینەیان لەسەر داری مردوو دەڕوێن و دەیڕزێنن.  خودی قارچکەکە خۆراکێکی باشە بۆ مارەزیو و هەندێک جۆر پەپوولە. بە هەمان شێوە کە زۆر جۆری جیاوازی هەیە، زۆر رەنگی جیاوازیشی هەیە.  لە هەموویان ناسراوتر ئەو جۆرەیانە کە رەنگی تێکەڵاوێکە لە قاوەیی، خاکی، قاوەیی سوورباو، سپی وتاد..بەجۆرێک کە شێوە و رەنگی لە رەنگی قەل دەچێت بۆیە لە زمانی گشتی دا بە کارگی کلکەقەل ناوبانگی دەرکردووە. ئەم جۆرەیان لە زمانی زانستی دا پێی دەڵێن ترامێتیز ڤێرسیکەڵەر واتە ترامێتیزی فرەڕەنگ. دیوی ژێرەوەی پەڕە کوارگەکان کونکونی زۆر ووردە و هاگەکەی لەو کونانەدا هەڵدەگرێت.
ئەم جۆرە قارچکە لە زمانی چینی دا بە (یوون جی) ناسراوە و لە کۆنەوە بۆ مەبەستی دەرمانی و چارەسەری نەخۆشی بەکاریان هێناوە.  هەر بۆ ئەم مەبەستەیش ئێستا بەشێوەی بازرگانی دەڕوێندرێت و بەبازاڕدەکرێت.  لە رووی زانستی پزیشکییەوە زۆر جار بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک، لیۆکیمیا و شێرپەنجەی جگەر تاقیکراوەتەوە بەڵام دەرەنجامەکەی رانەگەیەندراوە.

ڤیدیۆی روواندنی کارگی کلکەقەل


سەرچاوە: