4.1.20

کەرەستەی تازەی بیناسازیی جێگرەوە

خانووی دروستکراو لە قارچک

کۆمپانیای نیو هیرۆس لەسەر  ئەو بڕوایەیە کە کەرەسەتەگەلی سروشتیی بیناسازی زۆر گرنگن بۆ بەرەنگاری لە دژی تەنگژەکانی کەشوهەوا.   دایانا ڤانکهۆڤن دامەزرێنەری کۆمپانیاکە بە (لایڤ کایندڵی)ی گوت: ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، داتەپین، هەڵمژینی کاربۆن دایۆکساید، و دەگمەنبوونی سووتەمەنیی فۆسیل، پێویستیی بە چارەسەری تازەی جێگرەوەیە.   ئەو هەروەها گوتی  بانگەواز بۆ  ئابوورییەکی پتر دامەزراوە لەسەر سروشت و سووڕانەوە  رۆژ بە رۆژ پتر دەبێتە پێویستی.
ئێستا چیمەنتۆ بەرفراوانترین کەرەستەی بیناسازیی دەسکردی مرۆڤە کە بەکاردەهەنرێت، بەڵام پێکهاتە سەرەکییەکەی کە چیمەنتۆیە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ژینگەئەو بەرپرسە لە  دەردانی هەشت لەسەدی هەڵمژینی کاربۆن دایۆکسایدی جیهان.
خانووی دروسکراو لە کوارگ -هۆڵەند


ریسوو یارمەتیی ژینگە دەداتکاتێ گەورە دەبێ، بە ئەندازەی دوو بەرابەری کێشی خۆی کاربۆن دایۆکساید وەردەگرێت
لە ماوەی هەفتە نەخشەسازیی هۆڵەندیدا، پتر لە ٧٥٠٠٠ کەس - بریتی لە پیشەسازانی پسپۆر و  بەرپرسانی دەوڵەتی - سەردانی بیناکەیان کرد.   لە رووانگەی ڤان بۆکهۆڤنەوە، پرۆژەکە هەنگاوی یەکەمی گەشتێکی درێژە بەرەو گۆڕینی ژینگە بنیاتنراوەکەمان.

ئەم خانووە کە لە وێنەکاندا دیارە پرۆژەیکەی کاتی بوو لە [هەفتەی نەخشەکێشانی هۆڵەندا] دا نمایش کرا و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.   هەربۆیە بڕیاردار لە ئایندەدا دەسبکرێ بە بنیاتنانی خانوویەک لەم شێوەیە بەم کەرەستانە و بۆ ساڵانێکی درێژ لە شوێنێک دابمەزرێندرێت.  ئەم خانووە سەرەتا چوارچێوەیەکی لە تەختە بۆ ساز کراوە و دوواتر پارچە رووتەختەکانی لە ریسووی کارگ روواندراوە و ئەوسا هەەر پارچەیەک  لە شوێنی دیاریکراوی خۆی دانراوە و بستراوە.  وەک دیارە بەشی خوارەوەی پارچە رووتەختەکان هێشتا کون و کەلەبەری هەیە واتە ریسووەکان هێشتا لە گەشەکردن دان و دوواتر ئەو بۆشایە دادەپۆشن.
 شایانی باسە کە ئەم کەرەستانە دووای ئەوە کە خانووەکە تێکدرا، ژینگە پیس ناکەن بەڵکوو هەموو پارچە ریسووییەکان دەهاڕدرێن و دەبن بە کۆمپۆست بۆ باخچە و زەویوزار.

نموونەیەکی تریش لە بەکارهێنانی ریسوو بۆ کاری بیناسازی، ساڵی ٢٠١٤ لە شاری نیوزیۆرک ئەنجام درا؛ کە لەودا بورجێکی ١٣ مەتری بە بەکارهێنانی ١٠ هەزار خشتی ریسووی دروستکرا و ماوەی سێ
بورجی کوارگی لە نیویۆرک
مانگ بۆ بەرچاوی گشتی نمایش کرا.  لە دوای سێ مانگ هەموو خشتە ریسووییەکان کە لە سرووتی گەنمەشامیی هاڕدراو و ریسوور دروست ببوون، کرانە کۆمپۆستی باخچەکان.


سەرچاوە:


No comments:

Post a Comment