ئەمە توێژینەوەیەکە لەبارەی خۆراکە نەریتی و گەلەرییەکانی ناوچەکانی خوارووی باشووری کوردستان، کە لەلایەن زانکۆی زانستی خۆراکناسی ئیتاڵیاوە و بە هاوکاریی دوو ئەکادیمیی کورد هاوڕێ زاهیر و هەوراز ئیبراهیم محەممەدەمین ئەنجام دراوە. ناونیشانی توێژینەوەکە بریتییە لە:
شوێنێک کە لەوێ رووەکە پیازی و گوڵدارەکان خۆراکی پەسەندن.
توێژینەوەکە بە شێوەی جیاواز لە نێو کوردانی موسڵمان و کوردانی کاکەییدا ئەنجام دراوە و پاشان هەردووکیان بەراوەرد کراون.
بابەتەکە چەند وێنەیەکی رووەکەکان و دیمەنی ناوچەکانی تێدایە لەگەڵ نەخشەی جۆگرافیایی هەرێم کە شوێنی توێژینەوەکەی تێدا دەسنیشان کراوە؛ و دوو خشتەکی وەک پاشکۆ بۆ زیاد کراوە کە یەکەمیان ناوی ٦٠ لەو رووەکانەی بە هەندێک ووردەکارییەوە تێدایە. لە نێو رووەکەکاندا جۆرێک دۆمبەڵان(تێرفیزیا)ی تیرامانیا و کوارگی پلورۆتوس و ئەگاریکوسیش ناویان بردراوە. ناوی رووەکەکان بە کوردی و هەم بەئینگلیسی و ناوە زاستییەکەشیان نووسراوە. ئەوان هەوڵیانداوە رووەکەکان لە کوردیدا چەند ناویان هەیە هەموویان تۆماربکرێن. هەروەها ئاماژەیان بە شێوازی خواردنی رووەکەکانیش کردووە.
بۆ دیتنی فایلی توێژینەوەکە کرتە لێرە بکە.
No comments:
Post a Comment