1.1.20

جۆرەکانی برش

هەرچەندە کەڕوو یەکێکە لە کۆنترین زیندەوەرەکانی سەر رووی زەمین، بەڵام کەڕووزانی هێشتا ساوایە؛ و جیهانی کەڕووەکان و خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانیان، هێشتا بەشێکی کەمی بۆ مرۆڤ ناسراو و زانراوە.  کەڕوو لە پۆلبەندیدا چەند جۆرێکی جیاواز دەگرێتە خۆی.  یەکێک  لەوان بریتییە لە برش.  برش بە رەنگی جیاواز و شێوەی جیاواز دەردەکەوێت.  برش خۆی چەند جۆرە و هەرکامیان خەسڵەت و تایبەتمەندیی خۆی هەیە.  لێرەدا بۆ بەرچاوڕوونیی خوێنەران باس لە سێ جۆر برش دەکەین کە هەرکامیان خەسڵەت و سیفەتی جیاوازیان هەیە.
١- برشی ئالێرجێنیک یا هەستەوەرزا: ئەم جۆرە برشە کار لەو کەسانە دەکات کە هەستیاریان هەیە یا تەنگەنەفەسیان هەیە.  ئەم جۆرە کەسانە ناتوانن لەم کەڕووانە نزیک ببنەوە چونکە لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لەم برشانە تووشی تەنگەنەفەسی و ناڕەحەتی دەبن و زۆر جار کۆئەندامی هەناسە تووشی رووشان دەبێت.  نزیکەی ٢٠-٣٠%ی مەردم  بەرهەستن بە برش.  

٢- برشی بیماریزا: ئەمانە دەبنە هۆکاری نەخۆشی و هەوکردن لە مرۆڤ و ئاژەڵدا.  زۆربەی ئەو خەڵکە ئاساییە کە تەندروستییەکی باشیان هەیە، دەتوانن بەرەنگاری ئەم جۆرە برشە ببن؛ بەڵام زۆر مەترسیدارن بۆ کەسانی نەخۆش یا بەتەمەن یا منداڵی بچووک کە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە.  هەر بۆیە ئەم جۆرە برشە بە برشی هەلپەرەست دەناسرێت؛ چونکە لە دەرفەتی لاوازیی کەسەکە کەڵک وەردەگرێت.

چەند جۆرێک برش
٣- برشی کوشندە: ئەم برشە مایکۆتۆکسین و ماددەگەلی کیمیایی ژەهرین بەرهەم دەهێنێت کە مەترسیدارن بۆ مرۆڤ.  بە پێچەوانەی برشی ئالێرجێنیک، برشی بیماریزا بە مەبەست زیندەندامەکانی تر تووشی نەخۆشی دەکات؛ نەک تەنیا وەک نەخۆشییەکی لاوەکی رۆڵ بگێڕێت.  هەندێک لە مەترسیدارترین ماددە کیمیاییە ترسانکەکانی جیهان بریتین لە مایکۆتۆکسینەکان.  مایکۆتۆکسیەنکان لەسەر برش و هاگی برشەکان هەن.  مایکۆتۆکسینەکان لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە، پێست و هەناسەوە تووشی مەردم دەبن.  بۆی هەیە کەسەکە تووشی داڕووشانی پێست بێت، یانیش تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەنی وەک شێرپەنجە ببێت؛ ئەمە پەیوەندیی بە کەسەکەوە هەیە.




No comments:

Post a Comment