خۆراکی ئێسک و خوێن وەک کوود\سەمادی کیمیایی بەکاردەهێنرێت بۆ بەپیتکردنی خاکی باخچەکانی گوڵ و سەوزی؛ کە پڕە لە نایترۆجین و فۆسفۆر و کاڵسیەم. خوێنەکە پڕە لە پرۆتین و تەنانەت بۆ خۆراکی پەلەوەر و ئاژەڵیش بەکاردەهێنرێت؛ بەڵام بە رێژەیەکی کەم. دەتوانرێت لە کاتی چاندن دا خۆراکەکە لەگەڵ تۆوەکە تێکەڵی بکرێت و بچێنرێت تا لەوە دڵنیابیت بەباشی دەچێتە ژێر خاکەکە و لەگەڵی تێکەڵ دەبێت. هەروەها دەتوانیت هەر نەمامێکی تازە روواندراو، کەمێک لە خۆراکی ئێسک و خوێنەکەی لە دەوروبەری بڕشێنیت. ئێسک و خوێن هەم بە شێوەی هاڕڕاوە و هەم بە شێوەی تراو\ شل دەکرێ بە کاربهێنرێت. خۆراکی ئێسک و خوێن زۆر بەسوودە جێی متمانەیە بۆ بەپیتکردنی خاک بەڵام وەک سەماد وکوودی کیمیایی خێرا نییە؛ و ماوەیەکی درێژتری پێویستە تا کاریەگرییەکانی لەسەر رووەک دەردەکەوێت.
بۆ ئامادەکردنی ئێسک سەرەتا دەبێ ئێسکەکان لە گۆشت پاک بکرێنەوە تا هیچ چێشنە چەورییەکیان پێوەنەمێنێت، ئینجا بە کەرەستەیەک ورد دەکرێن و پاشان لبەهۆی ئاشی تایبەتییەوە دەهاڕدرێن و دەکرێنە تۆز. خوێنەکەیش سەرەتا کۆدەکرێتەوە بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا؛ دەستدەکرێت بە ووشکردنەوەی. هەنگاوی یەکەمی وشککردنەوەکە بە گەرمکردن لە سەر ئاگر دەسپێدەکات. ئینجا لەسەر رووبەرێکی کۆنکرێتی دەخرێتە بەر هەتاو تا وشک دەبێتەوە. دوای ئەوە کۆدەکرێتەوە و بە هۆی ئاشی تایبەتەوە دەهاڕدرێت.
هەرکام لە ئێسک و خوێنەکە تێکەڵ دەکرێن و وەک ماددەیەکی بەهێزکەری ئۆرگانیک بە ناوی (خۆراکی ئێسک و خوێن) بۆ خاکی باخچەکان بەکاردەهێنرێت.
No comments:
Post a Comment