کۆنینەناسان لە ویلایەتی جیانگسوو لە وڵاتی چین سندووقێکیان لە ژێر پەرەستگایەکدا دۆزییەوە کە پڕە لە کوارگ و بە شێوەیەکی زۆر باش هەڵگیراوە و پارێزراوە. ئەوان دەڵێن جۆری قارچکەکە بریتییە لە قارچکی مارزیوە کە لە جسنی مێڵەگورگانەی یا کۆردیسێپسە. بەگوێرەی وتەی کۆنینەناسان ئەم قارچکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆر (لیوو خوا) کە باوکی نەخۆش بوو؛ و دوچاری ئازار بوو لە جەرگ و گورچیلە و سییەکانیدا. پێدەچێت ئەم جۆرە کوارگە وەک دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی باوکی ئیمپراتۆر لیوو خوا بەکارهێنرابێت. ئەگەر جۆری ئەم کارگە و کۆنییەکەی پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا دەسەلمێندرێت کە چینییەکان لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە کارگی مارزیوەیان بۆ مەبەستی دەرمانی بەکارهێناوە.
No comments:
Post a Comment