مەچیرک (نیماتۆد)ەکان ژمارەیان یەکجار زۆرە؛ هەزاران جۆری جیاوازن. سروشت کە ئەوانی کردووە بە مڵۆزم بۆ دار و درەخت
رووەک، شتی تریشی کردووە بە مڵۆزم بۆ لەناوبردنی مەچیرک؛ بەڵام هێشتا زانست پەی بە هەموو زانیارییەکان نەبردووە.
تا ئێستا ژمارەیەک کوارگ و کەڕوو دۆزراونەتەوە کە توانای لەناوبردنی مەچیرکیان هەیە. هەندێک لەو کەرووانە کە توانای ئەم کارەیان هەیە لە جۆری مەچیرکخۆر (نیماتۆفویگوس)ن. ئەمانە بریتین لە کەڕووگەلی گۆشتخۆر کە پسپۆرن لە لەداوخستن و خواردنی مەچیرکەکان. دەوروبەری ١٦ چەشنن. هەندێکیان هەر لەسەرەتای ژیانیانەوە لە هەناوی مەچیرکەکاندا دەژیێن و هەندێکیان مەچیرکەکان دەگرن. هەندێکیان داوەکەیان چەسپییە و هەندێکیان ئاڵقەییە. هەندێک چێشن هەردووک جۆر داو بۆ گرتنی مەچیرکەکان بەکاردەهێنن. بڕێک لە کەڕووەکان وەک کۆپرینوس کۆماتوس، سترۆفاریا روگۆسۆنولاتا و خێزانی پلورۆتاسیای بەهۆی ژەهرەوە مەچیرکەکان گێژ و کاس دەکەن. بۆ وێنە ئەم قارچکەی کە لە. وێنەکەدا دەیبینن ناسراوە بە کۆپرینووس کۆماتووس و قارچکێکە کە لە زۆر شوێن دەڕوێت و پێش رەشبوونیش دەتوانیت بیخۆیت. ئەم قارچکە توانای کوشتنی دوو جۆر نیماتۆدی هەیە کە ئەمانەن: پاناگریلووس رێدیڤایڤوز و مێلۆیدۆجین ئاریناریا
پاناگریلووس رێدیڤایڤوس جۆرێکە کە لە شێوەی ماددەیەکی شل لە قەدی درەختەکان دەردەچێت. هەروەها مێلۆیدۆجین ئاریناریا لە رەگ و ریشەی درەخت و رووەکەکان دروست دەبێت لە شێوەی فستقی بچووک بچووک
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment