هەوکردنی کەڕووین شتێکی باوە لە سەرانسەری جیهانی سروشتیدا. لە مرۆڤدا، ئەو کاتە هەوکردنی کەڕووین روودەدات کە کەڕوویەکی هێرشبەر بەشێک لە لەش داگیردەکات و سیستمی بەرگریی لەش ناتوانێ دەرەقەتی نایێت.
کەڕوو دەتوانێ لە هەوادا، لە خاکدا، لە ئاودا و لەسەر رووەکەکان بژیت. هەروەها زۆر جۆر کەڕوو هەن کە بەشێوەی سروشتی لە لەشی مرۆڤدا دژیێن. هەروەک چۆن میکرۆبی زیانبەخش و سوودبەخش هەیە، کەڕووی زیانبەخش و سوودبەخشیش هەیە. کاتێک کە کەڕوویەکی زیانبەخش دزە دەکاتە نێو لەشەوە، کوشتنی ئاسان نییە، چونکە ئەوێ ژینگەیەکی لەبار و گونجاوە بۆی و هەرکاتێک کەسەکە بەرەو چاکبوونەوە دەڕوا، کەڕووەکە بۆ جافێکی تر دەسدەکاتەوە بە چالاکی و هەوکردنەکە دەسپێدەکاتەوە. ئەو کەسانەی بە هۆی نەخۆشی و لاوازییەوە یە بە هەر هۆیەک یترەوە سیستمی بەرگریی لەشیان بێهێزە یا دەرمانەکانی وەک ئەنتیبایۆتیک و کۆرتیکۆستیرۆید بەکاردەهێنن زیاتر مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی کەڕوویینیان لە دەکرێت.
نیشانەکانی هەوکردنی کەڕوویین پەیوەستن بە جۆری کەڕووەکەوە بەڵام بەگشتی هەوکردنە باوەکانی کەڕوو ئەم نیشانانەی خوارەوەیان هەیە:
جۆرەکانی هەوکردنی کەڕوویین زۆرن بەڵام لێرەدا ئاماژە چەند دانەیکیان دەکەین کە زۆر باون و مەردم بە زۆری تووشیان دەبن.
ئاتلێتیس فووت یا تاینیا پێدیس یا پێی وەرزشی: پێست سوور دەبێتەوە، توێژاڵی لێ دەبێتەوە، دەقڵیشێت و دەخورێت. ئەم نەخۆشییە بەهۆی چەند کروویەکی وەک ترایکۆفایتن، ئێپیدێرمۆفایتن و مایکرۆسپۆروم دروست دەبێت.
تانیا کۆرپۆریس، رینگ وۆرم یا کرمی ئەڵقەیی: هەوکردنێکی سەرپێستیی کەڕوویین (دێرماتۆفایتۆسیس)ی باسک و لاقەکانە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی رووت و بێ مووە؛ هەرچەندە بۆی هەیە لە هەر بەشێکی تری لەش رووبدات.
ئۆنیکۆمایکۆسیس یا تاینیا ئەنگیووم: هەوکردنێکی کەڕووینی نینۆکە. رەنگە یەکێک لە نیشانەکانی بریتی بێ لە زەرد یا سپی بوونی نینۆک بێت؛ هەروەها ئەستووربوونی نینۆک و جیابوونەوەی بێت لە شوێنەکەی خۆی. بۆی هەیە پەنجەکانی دەست و پێ تووشی ئەم کەڕووە بن، بەڵام بۆ پەنجەکانی پێ زۆر ئاساییە.
کیوتەینوس کانیدیاسیس: پێست تووشی هەوکردن دەبێ بە کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکانس کە کەڕوویەکی هەوێن ئاسای مفتەژی\مشەخۆرە. ئەم جۆرە هەوکردنە زۆر باوە و دەکرێ لە هەموو بەشێکی پێست رووبدات، بەڵام بە زۆری لەو شوێنانە روودەدات کە نمناک، لۆچدار و گەرمن وەک بن هەنگڵ و نێوان میزڵدان و گردەڕان یا بن مەکی ژنان.
سەرچاوە:
No comments:
Post a Comment