دروستکردنی ئامادوو
(لە رۆژانی ئایندەدا ئەم بابەتە تەواو دەکرێت)
ئامادوو چییە؟
ئامادوو باشترین پووشووە بۆ داگیرساندنی ئاگر و باشترین پۆلوو\سکڵی هەیە و وەک پووشوو لەگەڵ بەرد و ئەستێ بەکاردەهێنرێت. توانای هەیە بە بچووکترین بزیسک و بڵاچە و چەخماخەی ئاگر دابگیرسێنێت. ئامادوو لە کارگی سمەئەسپ( فۆومس فۆمەنتاریوس) دروستدەکرێت. کارگی سمە ئەسپ جۆرێکە لە کوارگە کەوانەییەکان کە لە کەشوهەوای فێنکدا لەسەر قەدی داری (بیرچ) دەڕوێت. شێوەی رێک وەک سمی ئەسپە بۆیە لە زۆربەی زمانە جیاوازەکاندا بەم ناو ناسراوە. ئەم جۆرە قارچکە لە خێزانی ئەو جۆرانەی کە ناسراون بە فرەکونەکان؛ کە زۆربەیان رەق و جیڕ و چەرمینن لەسەر قەدی درەخت دەڕوێن. هەرچەندە ئەم جۆرە قارچکانە ژەهراوی نین بەڵام خۆراکیش نین. چێژێکی توون و تاڵ و ترشیان هەیە. یان زۆر جار هەر سێ تامیان پێکەوە هەیە. بۆنیان وەک بۆنی میوە و کوارگە و بۆنێکی خۆشە. زۆربەیان لەسەر قەدی داری رزیو و مردوو دەڕوێن و توێژی دەرەوەیان رەق و پتەوە.
لە رووی توێکارییەوە سمە ئەسپ سێ بەشە. کاتێ کە کوارگەکە سەرەتا دەڕوێت، ماددەیەکی نەرمە و رەنگی سپییە، تا گەورەتر دەبێ رەقتر دەبێ و دابەش دەبێ بەسەر [کیوتیکڵ] وشەی کیوتیکڵ واتە مردە گۆشتی دەوروبەری نینۆک؛ و [پۆڕ]؛ پۆریش واتە کون یا کونۆچکە. لە راستیدا ئەمە لێوی قارچکەکە پێکدەهێنێت. کونەکان ژمارەیان هەزارانە و دەکەونە بەشی بنەوەی کوارگەکە و نەرمترە لە بەشەکانی تر. ئەم کونانە توخمارەی قارچکەکە بەرهەم دەهێنن. بەشی ناوەنجیی ئەم قارچکە ناسراوە بە [تراما]. تراما ئەو بەشەیە کە بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئامادوو. ئەم قارچکانە لەسەرەتای رووانیاندا نزیک بە هەموو پێکهاتەکەیان ترامایە و تەنیا بەشێکی کەمیان کیوتیکڵ و پۆڕ پێکدەهێنێت.
بۆ جیاکردنەوەی تراما پێویستە یا رۆژێک کوارگەکە لە ئاودا بخووسێندرێت یا بۆ ماوەی چەند هنگارێک لە سەر ئاگر بکوڵێندرێت.
ئەم جۆرە کوارگە لە سەر زۆر جۆر دار دەڕوێت و زۆر جۆری جیاوازیشی هەیە. ئەمە بەشێکی لێ جیادەکرێتەوە بۆ دروسکردنی ئامادوو |
ئامادوو جیا لەوە کە وەک پووشوو بەکاردەهێنرێت بۆ داگیرساندنی ئاگر، دەکرێ وەک چەرمیش بەکاربهێرێت بۆ دروستکردنی کڵاو، جزدانی پارە، کالانی چەقۆ، بەرگی پەرتووک و سیپارە و تاد..
دووای ئەوەی بەشە گرنگەکە لە کوارگەکە جیاکرایەوە بە پێواژۆیەک دا تێپەڕدەکرێت و تا نەرم دەبێت و پارچەیەکی چەرمیی لێدروست دەبێت |
پارچە چەرمییەکە بۆ زۆر مەبەست بەکاردەهێنرێت وەک دروسکردنی کڵاو و شەپکە و هەگبە و زۆر شتومەکی بەنرخ |
ڤیدیۆیەک سەبارەت بە پێستی کەڕوویین
No comments:
Post a Comment