4.1.20

دێمەکار یا دێمەکاری یا وشکەکێڵی


دێم یا دێمە بەو زەوییە دەگوترێت کە ئاوی نییە و تەنیا ئاوی بەفر و باران لە وەرزی پاییز و زستان و بەهاردا، ئاوی دەدات. ئەم جۆرە زەوییانە لە کوردستان زۆرن. لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی ئەوە کە کەرەستە و ئامێرەکانی چاڵ کەندن زۆر بوو، زۆر کەس بە هۆی لێدانی چاڵاو لە سەر زەوییە دێمەکانیان، توانیان زەوییەکانیان بەراو بکەن؛ تا وای لێهات حکومەت ناچار بوو سنوورێک بۆ کەندنی چاڵاو دابنێت. لەلایەکی ترەوە، مەرج نییە هەموو زەوییەکیش کە چاڵاوی لێدەدرێت، ئاوی هەبێت یا ئاوی زۆر بێت.
دیارە هەوڵدان بۆ بەراوکردنی زەوییە دێمەکان بیرۆکەیەکی باشە، تەنانەت ئەگەر بەراوکردنەکە بەشێوەی دڵۆپاندنیش بێت؛ بەڵام کاتێک کە هیچ چارەیەک بۆ بەراوکردن نامێنێتەوە؛ ناکرێ زەوییەکە بخرێتە لاوە و هیچ سوودی لێوەرنەگیرێت. لە دێرین زەمانەوە ووڵاتی کوردەواری جێگای کشتوکاڵ بووە و زەویی دێم و بەراومان هەمیشە پر بەرهەم بوون. ئێستایش دەبێ نائومێد نەبین و بەردەوام بە رێبازی باپیرانماندا هەنگاو هەڵبگرین.
کاتێ کە لە لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت بە دوای کشتوکاڵکردن بەشێوەی دێمەکار، دەگەڕێیت، بابەتی زۆرت دەسناکەوێت؛ بەڵام هەرچی بابەتێکت سەبارەت بە پێشینەی ئەم کارە دەکەوێتە بەرچاو، باس لە مێژووی هەزاران ساڵەی دێمەکاری لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەکات. کوردستان وەک جەرگەی رۆژهەڵاتین و خەڵکەکەی وەک رەسەنترین و دێرینترین گەلی ئەم هەرێمە ئەو شانازییەیان بە نەسیب بووە کە وەک داهێنەری دێمەکاری و وشکەکێڵی ناویان ببردرێت.
نهێنیی دێمەکاری لێرەدایە کە کاتێک رووکاری سەرەوەی زەوی بەهۆی نەبوونی ئاوەوە رەق دەبێت، ئیدی ئەو شێ و نمە ئاوەی لە ژێرەوە هەیە رێگەی هاتنە دەرەوەی نابێت. لەلایەکی ترەوە ریسوو و دەزوولە کەڕووییەکان دەکەونە چالاکی و ئاو و خۆراک بۆ رەگ و ریشەی دار و رووەکەکان دەگوازنەوە؛ و بەمجۆرە رووەکەکان بە زیندوویی دەمێننەوە و گەشەدەکەن.
لە کوردستان نەک هەر تەنیا دار و درەخت بە شێوەی دێمەکار بەرهەم هێنراوە، بەڵکوو شووتی و کاڵەک و خەیار و ترۆزی و سەوزیش بەدێم جێنراوە و بەرهەمهێنراوە. بەرهەمی دێمەکاری بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمی بەراو لە رووی چەندایەتییەوە کەمترە، بەڵام لە رووی چلۆنایەتییەوە زۆر باشتر و بەتامترە. بۆ وێنە سێوێکی دێمەکار لە کاتی پێگەیشتنی دا قەبارەی لە سێوێکی بەراو بچووکترە، بەڵام تامی زۆر خۆشترە لە هی سێوە بەراوەکە. هەروەها بە بەراورد لەگەڵ سێوە بەراوەکە تێچوویەکی زۆر کەمی هەڵگرتووە. لەبەرئەوەی ئاونادرێت، کەمتر تووشی نەخۆشی دەبێت. هەروەها سەمادی کیمیاییشی بۆ بەکارناهێنرێت، چونکە زۆربەی سەمادە کیمیاییەکان بەبێ ئاودان کاریگەرییان نابێ.


3.1.20

چی پێویستە بیزانیت سەبارەت بە هەوکردنی کەڕوویین


هەوکردنی کەڕووین شتێکی باوە لە سەرانسەری جیهانی سروشتیدالە مرۆڤدا، ئەو کاتە هەوکردنی کەڕووین روودەدات کە  کەڕوویەکی هێرشبەر بەشێک لە لەش داگیردەکات و سیستمی بەرگریی لەش ناتوانێ دەرەقەتی نایێت.
کەڕوو دەتوانێ لە هەوادا، لە خاکدا، لە ئاودا و لەسەر رووەکەکان بژیتهەروەها زۆر جۆر کەڕوو هەن کە بەشێوەی سروشتی لە لەشی مرۆڤدا دژیێن.   هەروەک چۆن میکرۆبی زیانبەخش و سوودبەخش هەیە، کەڕووی زیانبەخش و سوودبەخشیش هەیەکاتێک کە کەڕوویەکی زیانبەخش دزە دەکاتە نێو لەشەوە، کوشتنی ئاسان نییە، چونکە ئەوێ ژینگەیەکی لەبار و گونجاوە بۆی و  هەرکاتێک کەسەکە  بەرەو چاکبوونەوە دەڕوا، کەڕووەکە بۆ جافێکی تر دەسدەکاتەوە بە چالاکی و هەوکردنەکە دەسپێدەکاتەوەئەو کەسانەی بە هۆی نەخۆشی و لاوازییەوە یە بە هەر هۆیەک یترەوە سیستمی بەرگریی لەشیان بێهێزە یا دەرمانەکانی وەک  ئەنتیبایۆتیک و کۆرتیکۆستیرۆید بەکاردەهێنن زیاتر مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی کەڕوویینیان لە دەکرێت.
نیشانەکانی هەوکردنی کەڕوویین پەیوەستن بە جۆری کەڕووەکەوە بەڵام بەگشتی هەوکردنە باوەکانی کەڕوو ئەم نیشانانەی خوارەوەیان هەیە:
پێست رەنگە سوور بێتەوە، بقڵیشێت یا توێژاڵی لێ ببێتەوە، خوروو و ئاڵۆش.

جۆرەکانی هەوکردنی کەڕوویین زۆرن بەڵام لێرەدا ئاماژە چەند دانەیکیان دەکەین کە زۆر باون و مەردم بە زۆری تووشیان دەبن.

ئاتلێتیس فووت یا تاینیا پێدیس یا پێی وەرزشی: پێست سوور دەبێتەوە،  توێژاڵی لێ دەبێتەوە، دەقڵیشێت و دەخورێتئەم نەخۆشییە بەهۆی چەند کروویەکی وەک ترایکۆفایتن، ئێپیدێرمۆفایتن و مایکرۆسپۆروم دروست دەبێت.

تانیا کۆرپۆریس، رینگ وۆرم یا کرمی ئەڵقەیی: هەوکردنێکی سەرپێستیی  کەڕوویین (دێرماتۆفایتۆسیس)ی باسک و لاقەکانە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی رووت و بێ مووە؛ هەرچەندە بۆی هەیە لە هەر بەشێکی تری لەش رووبدات.

ئۆنیکۆمایکۆسیس یا تاینیا ئەنگیووم: هەوکردنێکی کەڕووینی نینۆکەرەنگە یەکێک لە نیشانەکانی بریتی بێ لە زەرد یا سپی بوونی نینۆک بێت؛ هەروەها ئەستووربوونی نینۆک و جیابوونەوەی بێت لە شوێنەکەی خۆیبۆی هەیە پەنجەکانی دەست و پێ تووشی ئەم کەڕووە بن، بەڵام بۆ پەنجەکانی پێ زۆر ئاساییە.

کیوتەینوس کانیدیاسیسپێست تووشی هەوکردن دەبێ بە کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکانس کە کەڕوویەکی هەوێن ئاسای مفتەژی\مشەخۆرەئەم جۆرە هەوکردنە زۆر باوە و دەکرێ لە هەموو  بەشێکی پێست رووبدات، بەڵام بە زۆری لەو شوێنانە روودەدات کە نمناک، لۆچدار و گەرمن وەک  بن هەنگڵ و نێوان میزڵدان و گردەڕان یا بن مەکی ژنان.




سەرچاوە:





1.1.20

قارچکی کۆڵوو یا چاگا، قارچکێکی دەرمانی

کوارگی چاگا کە لە درەخت جیاکراوەتەوە
کارگی کۆڵوو یا چاگا کە ناوە زانستییەکەی بریتییە لە ئاینۆنۆتوس ئۆبلیکوس وشەیەکی رووسیە و بووەتە ناوێکی گشتی بۆ جۆرێک کەڕووی مفتەژی\مشەخۆری داربەرک یا داربرووسک.  کۆڵوو بۆی هەیە قەبارەی بچووک بێت و بۆیشی هەیە کە قەبارەکەی زۆر گەورە بێت؛ بەڵام زۆر سەخت و رەقە و تەنیا دەبێ بە تەور بشکێندرێت تا لە درەختەکە جیا بکرێتەوە.  لە دوورەوە شێوەی لە تۆپەڵێک خەڵووزی بەردینی سووتاو دەچێت؛ بەڵام نێوەکەی رەنگی نارنجییەکی جوانە.  چاگا بەری کەڕووەکە نییە؛ بەڵکوو کۆمەڵێک ریسووە کە لەسەر یەک هەماشتە دەبن و رەق دەبن و وەک خاڵووزەی گەنم یا کۆڵووی نانیان بەسەردێت؛ کە لە شێوەی گرێیەکی رەش یا قاوەیی تۆخ بە قەدی درەختەکانەوە دروست دەبێت؛ بەتایبەتی وەک کەڕوویەکی مشەخۆر\مفتەژی لەسەر هەندێک چەشنی درەخت دەڕوێت وەک بەڕوو، گەڵا دەرزیلەییەکان و درەختێک کە ناسراوە بە داربەرک یا دار برووسک؛ بەڵام بۆی هەیە لەسەر زۆر جۆر درەختی تریش بڕوێت.
هاگەکانی کۆڵوو یا چاگا لە ڕێگەی برینەوە یا لە رێگەی لک و چڵی شکاوەوە دزەدەکەنە نێو درەختەوە؛ لەوێدا گەشە دەکەن و بەرەبەرە وشکی دەکەن.  بەڵام پێواژۆی وشکبوونی درەختەکە لەوانەی لە دە ساڵەوە تا هەشتا ساڵ بخایەنێت؛ واتە زۆر هێواشە.  لەم ماوەیەدا سەرەڕای ئەوە کە چاکا زۆر رەق و سەختە بەڵام بەردەوام گەشەدەکات و گەورە دەبێت.
چاگا لە کوردستان هەیە و لە ناوچەی مێرگەسۆر، قەندیل و باڵەکایەتی بینراوە و وێنەی لە ئەرشیڤی ئێمەدا هەیە کە لە خوارەوە وێنەکە دەخەینە بەرچاوتان.
کارگی کۆڵوو لە قەڕناقەو\ قەندیل


باس لە کارگی کۆڵوو وەک کارگێکی دەرمانی دەکرێت و گووایە بەرگریی لەش بەهێز دەکات و زۆر بەسوودە بۆ لەش. بۆ ماوەی چەندین سەدە لە رووسیا و وڵاتانی باکووری ئەوروپا چاگا بۆ بەهێزکردنی بەرگریی لەش بەکارهێنراوە.  هەروەها بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شەکرە، چەند شێرپەنجەیەکی دیاریکراو و نەخۆشیەکانی دڵ بەکارهێنراوە.  
بەشێوەی نەریتی، چاگا دەهاڕدرا و لە ئاودا دەیانکفکاند و پاشان وەک چا دەیانخواردەوە.  لەم سەردەمەدا تۆز و هاڕراوەی چاگا هەم وەک چا و هەم وەک کەپسوولیش بەکاردەهێنرێت.  لە راستیدا تۆزەکەی چ بکرێتە نێو ئاوی گەرمەوە و چ بکرێتە نێو ئاوی ساردەوە، ماددە دەرمانیەکانی بە ئاسانی لە ئاودا بڵاودەبنەوە. 
چای چاگا
ماڵپەڕی مێدیکاڵ نیوز تودەی لە بابەتێکدا باس لە نۆ قازانجی کوارگی چاگا دەکات کە بریتین لە:  خۆراکێکی زۆر دەوڵەمەند، پێواژۆی پیربوون خاو دەکاتەوە، کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت، پێشگیری لە شێرپەنجە دەکات و لە دژی دەجەنگێت، فشاری خوێن دادەبەزێنێت، بەرگریی لەش بەهێزدەکات، رووبەڕووی هەوکردن دەبێتەوە،  شەکری خوێن دادەبەزێنێت، پێشگیری دەکات لە مەترسییە لاوەکیەکانی دەرمانەکان. هەر وەها سەرچاوەکانی تر جەخت دەکەن کە کارگی چاگا چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی هەرس و دژە ئۆکسان، دژە نیتگ، دژە بەکتریا، دژەهەوکردن و دژە شێرپەنجەیەکی بەهێزە؛ و پڕە لە ڤیتامین بی و ماددەگەلی کانزایی.
شایانی باسکردنە کە بۆ بەدەستهێنانی کوارگی چاگا دەبێ بە هۆی تەورەوە لە درەختەکە جیابکرێتەوە و پارچە پارچە بکرێت و پاشان پارچەکانی بشکێندرێن و بهاڕدرێن تا دەبێتە تۆزێکی وورد وەک قاوە.  زۆر کەس لەگەڵ چا یا قاوە تێکەڵی دەکەن و رۆژانە دەیخۆنەوە.
کارگی چاگا لە ناوچەی مێرگەسۆر ٢٠١٣




سەرچاوە:










کوارگی چاگا لەسەر داربەڕوو روواوە. نزیک گەڵاڵە،
باڵەکایەتی ٢٠٢٠
وێنە کاک ئەییوب


جۆرەکانی برش

هەرچەندە کەڕوو یەکێکە لە کۆنترین زیندەوەرەکانی سەر رووی زەمین، بەڵام کەڕووزانی هێشتا ساوایە؛ و جیهانی کەڕووەکان و خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانیان، هێشتا بەشێکی کەمی بۆ مرۆڤ ناسراو و زانراوە.  کەڕوو لە پۆلبەندیدا چەند جۆرێکی جیاواز دەگرێتە خۆی.  یەکێک  لەوان بریتییە لە برش.  برش بە رەنگی جیاواز و شێوەی جیاواز دەردەکەوێت.  برش خۆی چەند جۆرە و هەرکامیان خەسڵەت و تایبەتمەندیی خۆی هەیە.  لێرەدا بۆ بەرچاوڕوونیی خوێنەران باس لە سێ جۆر برش دەکەین کە هەرکامیان خەسڵەت و سیفەتی جیاوازیان هەیە.
١- برشی ئالێرجێنیک یا هەستەوەرزا: ئەم جۆرە برشە کار لەو کەسانە دەکات کە هەستیاریان هەیە یا تەنگەنەفەسیان هەیە.  ئەم جۆرە کەسانە ناتوانن لەم کەڕووانە نزیک ببنەوە چونکە لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لەم برشانە تووشی تەنگەنەفەسی و ناڕەحەتی دەبن و زۆر جار کۆئەندامی هەناسە تووشی رووشان دەبێت.  نزیکەی ٢٠-٣٠%ی مەردم  بەرهەستن بە برش.  

٢- برشی بیماریزا: ئەمانە دەبنە هۆکاری نەخۆشی و هەوکردن لە مرۆڤ و ئاژەڵدا.  زۆربەی ئەو خەڵکە ئاساییە کە تەندروستییەکی باشیان هەیە، دەتوانن بەرەنگاری ئەم جۆرە برشە ببن؛ بەڵام زۆر مەترسیدارن بۆ کەسانی نەخۆش یا بەتەمەن یا منداڵی بچووک کە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە.  هەر بۆیە ئەم جۆرە برشە بە برشی هەلپەرەست دەناسرێت؛ چونکە لە دەرفەتی لاوازیی کەسەکە کەڵک وەردەگرێت.

چەند جۆرێک برش
٣- برشی کوشندە: ئەم برشە مایکۆتۆکسین و ماددەگەلی کیمیایی ژەهرین بەرهەم دەهێنێت کە مەترسیدارن بۆ مرۆڤ.  بە پێچەوانەی برشی ئالێرجێنیک، برشی بیماریزا بە مەبەست زیندەندامەکانی تر تووشی نەخۆشی دەکات؛ نەک تەنیا وەک نەخۆشییەکی لاوەکی رۆڵ بگێڕێت.  هەندێک لە مەترسیدارترین ماددە کیمیاییە ترسانکەکانی جیهان بریتین لە مایکۆتۆکسینەکان.  مایکۆتۆکسیەنکان لەسەر برش و هاگی برشەکان هەن.  مایکۆتۆکسینەکان لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە، پێست و هەناسەوە تووشی مەردم دەبن.  بۆی هەیە کەسەکە تووشی داڕووشانی پێست بێت، یانیش تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەنی وەک شێرپەنجە ببێت؛ ئەمە پەیوەندیی بە کەسەکەوە هەیە.




باسێک لەسەر دۆمەڵان لەلایەن پرۆفیسۆر ئازاد خانەقا

باسێکی ساددەی دۆمەڵان لە چەند بەشێکدا دا لەلایەن دوکتۆر ئازاد خانەقاوە

شایانی باسە کە دۆکتۆر ئازاد شێواز و مێتۆدی تایبەت بە خۆی بەکاردەهێنێت لە بەرهەمهێنانی دۆمبەڵاندا.






بەشی دووەم







بەشی یەکەم





ماڵپەڕی دوکتۆر ئازاد خانەقا