24.12.21

راستکردنەوەی هەڵەیەکی زانستی- مێژوویی سەبارەت بە کارگی ئەمانیتا موسکاریا

دووای پتر لە دوو سەدە، لە مانگی رابردوودا هەڵەیەک لە بوواری قارچک ناسین دا راست کرایەوە.   زانایان لە ووڵاتی کەنەدا رایانگەیاند کە وا کارگی ئەمانیتا موسکاریا کە ناسراوە بە فڵای ئەگاریک چیتر وەک کوارگێکی ژەهراوی و کوشندە هەژمار ناکرێت.  دووای ئەوەی کە پشکنین و تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە، دەرکەوتووە ئەم جۆرە قارچکە نەک ژەهراوی نییە بەڵکوو جۆرێکە لەو کوارگانە کە پێیان دەگوترێت کارگی جادوویی.

کاتێک کە دەیخۆیت هەست بە ناڕەحەتی دەکەیت بەڵام ناتکوژێت؛ و بە پێچەوانەوە دڵت شاد و بەرچاوت رەنگاڵەیی دەبێت و هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەکەیت.  ئەوان دەڵێن تام و چێژی زۆر تایبەت و خۆشە؛ و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیش دەریان خستووە کە سوودی تەندروستی و دەرمانیی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ؛ هەرچەندە هێشتا تاقیکردنەوەی زۆری لەسەر نەکراوە.

شایانی باسە کە کارگی ئەمانیتا موسکاریا کوارگێکی هاوژینە لەگەڵ درەختە گەڵادەرزیلەییەکان.  هەر کەسێک گەرەکی بێت ئەم قارچکە بڕوێنێت پێویستە سەرەتا درەختەکە بڕوێنێت و پاشان هاگی قارچکەکە لە دەوروبەری بنێژێت.



No comments:

Post a Comment