14.6.21

سنت

 

ماددەیەکی چەسپناکە؛ هەنگ لە شیلەی درەختە گەڵا دەرزیلەییەکان و هەردەمسەوزەکان بەدەستیدەهێنێت. دوواتر لەگەڵ دەردراوەکانی خۆی و مێو تێکەڵیدەکات و ماددەیەکی چەسپناکی قاوەیی سەوزباوی لێسازدەکات کە بۆ سوواغدانی درز و کەلێنی نێو پوورەکەی بەکاریدەهێنێتهەزاران ساڵ لەمەوبەر شارستانیەت و ژیارە کۆنەکان سنتیان بەکارهانیوەیونانییەکان بۆ دەرمانی ئاوسان، ئاسۆرییەکان بۆ چارەسەری ئالوودەزایی و ساڕێژبوونەوە و میسرییەکانیش بۆ پاراستنی لاشە مۆمیاکراوەکان بەکاریانهێناوەپێکهاتەکانی ماددەی سنت  جیاوازن و بەگوێرەی ئەوە کە هەنگەکان لە کوێ دەژین و لە کوێ و چ خۆراکێک پەیدا دەکەن، پێکهاتەی سنتەکەیشیان دەگۆڕێتهەر بەم هۆیەوە تا ئێستا پتر لە ٣٠٠ ماددە لە سنتدا دۆزراوەتەوە و دەسنیشانکراوەزۆربەی ئەو ماددانە پۆڵیفینۆڵەکانن کە دژە ئۆکسانن و بەرەنگاری نەخۆشیەکان دەبنەوە و رێگەدەگرن لە زیانگەیشتن بە لەش.

3 comments:

  1. دەست و چاوت خۆش

    ReplyDelete
    Replies
    1. سوپاس بۆ ئێوەیش کە هاوڕێمانن

      Delete
  2. هەر بژی کاک تەیموور. سوپاس بۆ خوێندنەوە و تێچنەکانت. خۆشحاڵین بەوە کە سوودێکمان هەبووبێت

    ReplyDelete