13.2.22

سەمارۆقی ئەمانیتا ڤۆڵڤەیتا

 ناخۆراکی  

کارگی ئەمانیتا ڤۆڵڤەیتا یا ئەمانیتا ڤۆڵڤەیت کوارگێکی ناخۆراکییە و رەنگی سپییە. لە نزیک درەختە گەڵادەرزیلەییە رەقەکان دەڕوێت.  بەشێوەی پەراکەندە یا کۆمەڵی بچووک دەبینرێت.  لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمرریکا و لە وەرزەکانی هاوین و پاییزدا دەڕوێت.  رەنگە بە ئاسانی لە ئەمانیتا پۆدێرۆسا جیانەکرێتەوە.  ئەم چەشنە قارچکە ئامیڵۆیدە و کاسەکەی هەگبەییە.


تیرەی کلاوەکەی٣٥ تا ٦٠ میلیمەتر دەبێت.  سەرەتا کەمێک زۆپە بەڵام دوایی تەخت دەبێت و ووشک دەبێت.  رەنگی سپییە و لای نێوەراستەکەی کەمێک مەیلەو قاوەییە؛ کە بە پەڵەگەلی نەرم و سپیی ناڕێک دادەپۆشرێت؛ کە رەنگە کەمێک رەنگیان بەلای قاوەیی کراوەدا بگۆڕێت.  لێوارەکانی هێڵ و دێرەکی نییە یان ئەگەریش هەیبێت زۆر دیار نییە.

شیپەڕەکانی بە قەدەکەوە نەنووساون یا کەمێک پێیەوە نووساون.  هەروها لە یەکتریشەوە نزیکن.  رەنگیان سپی تا قەیماغییە؛ و ناوە ناوە شیپەڕەی کورتی تێدایە.


درێژیی قەدکەی ٤٠ تا ٩٠ میلیمەتر و ئەستوورییەکەی ٥ تا ١٠ میلیمەتر دەبێتلای سەرووی کەمێک باریکترە لە خواروورەنگی سپییە و لەو شوێنانە کە دەست بەریدەکەوێت یا کاتێک کە تەمەنی دەچێتە بان رەنگی دەگۆڕێت بەلای قاوەیی کاڵداکەمێک تفردارە و ئەڵقەی نییەبنەکەی لە کاسەیەکی شێوەهەگبەدایە و کە زۆر جار لەگەڵ چوونە سەری تەمەن و بۆڕبوونیدا رەنگی دەگۆڕێت بۆ قاوەییگۆشتەکەی سپییە و لەکاتی بڕین یا لەتبوونیدا رەنگی ناگۆڕێتهایدرۆکسیدی پۆتاسیۆمەیش کە دەتکێنرێتە سەر کڵاوەکەی رەنگی ناگۆڕێت.








سەرچاوە

مەشرووم ئێکسپێرت

ئەمانیتاسیی





ئەمانیتا سپریتا

 ناخۆراکی  

ئەم کوارگە ناخۆراکییە لە مەڵبەندی کوێبێکی کانەدا تا ویلایەتەکانی ئەمریکا و کەنداوی مەکسیکۆ لە نزیک درەختە رەقەکان و گەڵادەرزیلەیەکان و بەڕووەکان، راجەکان و سنۆبەرەکان دەڕوێت.  تاکە چەشنێکە لە لیزگەی سیزارییەکان کە لە باکووری مەکسیکۆ لە نیوەگۆی خۆراوا دەڕوێت.


 تیرەی کڵاوەکەی ٥٨ تا ١٥٤ میلیمەتر دەبێت.  سپیواشە لەگەڵ  رەنگێکی مشکیی کاڵ لە ناوەڕاستەکەیەوە بەرەوە لێوارەکان هەندێک جار لەجیاتی مشکی سەرەتا قاوەییە.  زۆربا بەشی نەورەاستەکەی تۆخترە لە دەوروبەر.  رەنگەکەی بە چەشنێکە وا دەردەکەوێت کە لێوارەکانی دێرەکدارە.  کڵاوەکە تۆزەک دیسنەک و جۆرێکە لە نێوان تڵخ و رەخشاندا.  کاتێک کە ووشکیش دەبێت کەمێک رەخشانیی پێوە دیارە. و لێوارەکانی راست دەبنەوە.  


کاسەەی دیار نییە یا ئەگەریش دیار بێت وەک چەند پەڵەیەکی ناڕێکی سپی تا خۆڵەمێشییە و بە ئاسانی لادەچن.  گۆشتەکەی سپییە. ژێر پێستەکەی نەّەراستی کڵئوەکەی قاوەییەکی زۆر کراوەیە.  لە راستی قەدەکەیدا ئەستووریی کڵاوەکەی ٨ تا ١٧ میلیمەتر دەبێت و تا بەرەو لای لێوارەکان دەچێت تەنکتر دەبێت.

شیپەڕەکانی لە قەدەکەوە نەنووساون لەکاتی بۆڕبووندا پتر دوور دەکەونەوە.  هەروەها زۆر لە یەکترییەوە نزیکن.  رەنگیان قەیماغیی کراوە تا قەیماغی و تا سپییە.  درێژیی شیپەڕەکان ٨ تا ١٩ میلیمەتر دەبێت. 

قەدی ئەمانیتا سپریتا ٦٣ تا ١٩٠ میلیمەتر درێژ و تیرەی ئەستوورییەکەی ٨ تا ١٨ میلیمەتر دەبێت.  لای سەرووی کەمێک باریکترە لە خواروو.  ئەڵقەکەی داوێندارە رەنگی سپییە و لەگەڵ چوونە سەری تەمەنی بەلای خۆڵەمێشیدا دەگۆڕێت.  گۆشتی قەدەکە رەنگی قەیماغیی کراوەیە، هوڵۆڵە و لای بنەکەی ووردە تفری پێوەیە.  

کاسە هەگبەییەکەی ١٨تا ٦٤ میلیمەتر بە ١١تا ٣١ میلیمەترەنەرم و لووس و هەندێ جاریش جیڕە و  زۆر جاریش بە قەدەکەوە دەنووسێتکاسەکە دیوی دەرەوەی سپییە و دیوە هەندوڕی کەمێک قاوەییە.






سەرچاوە

مەشرووم ئێکسپێرت

ئەمانیتاسیی



 

12.2.22

پاشناوی کوردستانیکا

 

لە جیهانی زیندەزانیدا و بە تایبەتی لە کەڕووزانیدا بێ ئەوەی خۆمان ئاگادار بین، کەسانی بیانی و غەوارە کە هاتوون بۆ ووڵاتەکەمان و بەشێوەی مەیدانی لە زیندەوەرەکانی کوردستانیان کۆڵیوەتەوە، هەندێکیان زۆر راستگۆیانە و ئەمانەتدارانە هەر زیندەوەرێک کە تایبەت بووە بە کوردستان یا شوێنزا سەرەکییەکەی کوردستان بووە، بەناوی کوردستانەوە ناودێریان کردووە؛ یا لانیکەم بە ناوی ئەو ناوچەیەی کوردستان ناودێریان کردووە کە لێکۆڵینەوەکەیان تێدا ئەنجامداوە.  لە ئاسک و سمۆرە و مارەوە بگرە تا گوڵ و گیا و قەوزە و کەڕوو.  بە دڵنیاییەوە ئەگەر کوردان دەرفەت و دەرەتان و هۆشی ئەم کارانەیان هەبووایە، لەسەر ئەو بڕوایەم ژینگەی ووڵاتی ئێمە زۆر لەمە دەوڵەمەندترە ؛ دەکرا فرەیەک لەو زیندەوەرانەی ئێستا بە ناوی ووڵاتانی ترەوە ناسراون، لە کوردستانیش سۆراغیان بکرایە و بدۆزرایانەتەوە.

لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە ناوی ژمارەیەک لەو زیندەوەرانە دەکەم کە بە ناوی کوردستان ناسێنراون.


١- گیاڵیدیا لێسیدیۆپسیس کوردستانیکا     Gyalidea lecideopsis var. kurdistanica 

چەشنێک قەوزەیە، لە جیهاندا چوار چەشنی هەیە، یەکیان لە کوردستانە.

٢-ئاسکۆچیتا کوردستانیکا بووباک.   Ascochyta kurdistanica Bubak

چەشنێک کەڕووە لەسەر نۆک و رووەکی تر دەڕوێت.  لە جیهاندا ١١٤٨ چەشنی جیاوازی هەیە. کەسێک بە ناوی بووباک ساڵی ١٩١٤ لە باکوور و باشوور ورۆژاوای کوردستان نموونەی ئەم کەڕووەی وەرگرتووە و وەسفیکردووە.


٣- لیوتی کوردستانیکا مۆزاف.  Leutea kurdistanica Mozaff

روەکێکە لە جسنی چەترییەکان وەک شویت و کەرەوز و ێمان، کەسێک بە ناوی مۆزاف لە کوردستان یەکەم جار دۆیویەتەوە و وەسفیکردووە.

٤- پلیۆسپۆرا کوردستانیکا   Pleospora kurdistanica

چەشنێک کەڕووە لە  خێزانی کاسەییەکان و ٦٣ چەشنی هەیە.  ساڵی ١٩١٤ لەلایەن بوباکەوە وەسفیکراوە.  شایانی باسە بووکاک ئەو سەردەمە کە سەردانی سێ بەشی باکوور، باشوور ورۆاوای کوردستانی کردووە ناوی ئەم هەرێمەی وەک (کوردستانی گەورە) بردووە.


٥- لیکانۆرا کوردستانیکا   Lecanora kurdistanica

چەشنێک قەوزەی خەنەتیلەکەیە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی ستەینەر لە ساڵی ١٩٢١ لە باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە و وەسفکراوە.

٦- رادۆکسیکا کوردستانیکا      Rhagodixa kurdistanica

 چەشنێک جاڵجاڵۆکەیە نێرەکەی ٣٠ میلیمەتر و مێیەکەی ٤٠ میلیمەترە؛ ساڵی ١٩٣٦ کەسێک  بەناوی بایروڵا لە پەرتووکێکدا وەسفیکردووە.


٧- مۆنتیڤیپڕا رادی کوردستانیکا    Montivipera raddei kurdistanica

چەشنێک مارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. دووای پشکنین و تاویکدنەوە دەرکەوتووە ژەهرەکەی کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان لەو ژنانەدا کە شێرپەنجە مەمکیان هەبووە.

ئەمانیتا سینیکۆفڵاڤا

 ناخۆراکی 

بەشێوەی هاوژینی لەپاڵ درەختەکانی بەڕوو، بێتوولە و گەڵادەرزیلەییەکاندا دەڕوێت.  لە باکووری رۆژهەڵات، باکووری ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان و باشووری رۆژهەڵاتی کانەدا دەبینرێت.   لە درەنگانی مانگی گەلاوێژەوە تا یەکەم مانگی پاییز کاتی رووانێتی.   کوارگێکی ناخۆراکییە و پێشتر وەک ئەمانیتا فوڵڤا دەناسێنرا.  ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن کەڕووزان رۆدەم توڵۆسەوە وەسفیکراوە.  


مایکڵ کوو لە ناساندنی ئەمانیتا سینیکۆفڵاڤادا دەڵێت ئەم قارچکە یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی ئەمانیتا ڤاجینەیتا.  وەک هەموو چەشنەکانی ئەم گرووپە ئەڵقەی دەوری قەدەکەی نییە و هەروەها دێرەکەکانی لێواری کڵاوەکەی زۆر بە جوانی دیارە.  هەروەەتر دەڵێت  کاسەکەیشی وەک ئەوان لە شێوەی هەگبەیە.


تیرەی کڵاوە زەردەکەی کە رەنگی زەردی زەیتوونیی تاریکە لە ٢٥ تا ٧٠ میلیمەتر دەبێت.  هێڵ و دێرەکبەندییەکەی دەسووڕێتەوە بۆ دیوی نێوەوەی کڵاوەکە.  زیپکە و پەڵەی رەنگبزرکاو تا خاکیی کاسەکەی زۆر جار بەسەر کڵاوەکەوە جێدەمێنێت؛ بەڵام بە ئاسانی باران دەیشواتەوە و نامێنێت.  لەگەڵ بۆڕبوونی قارچکەکەدا رەنگی هاگەکانیشی پتر بەلای خاکیی تۆخدا دەگۆڕێن. 


قەدی ئەم قارچکە سپیواشە و درێژەییەکەی ٦٠ تا ١٣٥ میلیمەتر دەبێت؛ و ئەستوورییەکەی ٤ تا ١٢ میلیمەتر دەبێت.  وەک لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کرا، قەف و ئەڵقەی نییە بەڵام ووردە کوڵکی زۆر ووردی پێوەیە کە رەنگیان تاریکترە لە خودی رەنگی قەدەکە.  پاشماوەی کاسەکەی بەشێوەی هەگبەیەک لە بنی قەدەکەدا دەبینرێت؛ و لەگەڵ بۆڕبوونیدا رەنگی دەگۆڕێت بەلای خۆڵەمێشیدا.  




سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

مەشرووم ئێکسپێرت



 


قارچکی ئەمانیتا سیلڤیکۆڵا

 خۆراکی و ناخۆراکیبوونی دیار نییە 

روون نییە کە ئەم قارچکە دەخورێت یا نا؛ بەڵام زۆر نزیکە لە کوارگی ئەمانیتا سمیتیانا؛ هەربۆیە پێویستە پارێز بکرێت لە خواردنی.  چێژ و بەرامەی قارچکییە و هیچ جیاواز نییە.  یەکەم جار لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا وەسفیکراوە.  لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و واشنگتن چەند مەڵبەندێکی تر  ناسراوە.  هەروەها لە بریتیش کۆڵۆمبیای کانەدایش ناوی هەیە.  ئەمانیتا سیڵڤیکۆڵا بە تاک یا بە کۆمەڵ لە دارستانەکانی گەڵادەرزیلەییەکان، ئەسپیندار و  رووەکی شەوکەران\گاگۆڕاڵ دا دەڕوێت.  


تیرەی کڵاوە سپییەکەی ئەمانیتا سیڵڤیکۆڵا ٥٠ تا ١٢٠ میلیمەتر دەبێت.  نێوەراستی کڵاوەکەی تۆزێک چاڵە.  رەنگی گۆشتەکەیشی سپییە.  سەرەتا، واتە لە کاتی ساواییدا کڵاوەکەی هەموو بە توێژاڵێکی تەنک و نەرم و سپیی پەردەی کاسەکەی داپۆشراوە.  پاشان لەگەڵ گەورەبوونیدا پەردەکە لەتلەتە دەبێت و پارچەی ناڕێک و قەبارە جیاوازی بەسەر کڵاوەکەوە جێدەمێنێت.  

شیپەڕەکانی زۆر لە یەکتریەوە نزیکن و بە قەدەوە نەنووساون یا زۆر کەم پێیەوە نووساون.  رەنگیان سپییە و ووردە  پرۆزڵی پەردەکە بە لێوارەکانییەوە جێدەمێنێت.  ئەو شیپەڕانەی کورتن بە شێوەی کەوانەیی کۆتاییان هاتووە.


درێژیی قەدی ئەمانیتا سیڵڤیکۆڵا ٦٠ تا ١٠٠ میلیمەتر درێژ؛ و تیرەی ئەستوورییەکەی ١٥ تا ٢٥ میلیمەتر دەبێتنیمچە لوولەکی و پتەوە و رەنگی سپییە و ووردە تفر و کوڵکی پێوەیەبنەکەی سەرەتا وەک گۆیەکی لاوەکی دەبینرێت بەڵام لەگەڵ بۆڕبوونیدا هاوڕەنگ و هاوشێوە دەبێت لەگەڵ قەدەکە.

 





سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

زانکۆی واشنگتن

مایکۆوێب