ووشەیەکی یونانییە لە دوو بەش پێکهاتووە. (دیا) واتە دوو، دووان، (تێمنۆ) واتە بەش، کوت، پشک، لەت، کەرت. دەکرێت بە
کوردی پێیبگوترێت دووکەرتە، دووانەکوت، دووانەلەت.. تاکە زیندەوەرێکی نیتەندامە کە دیواری خانەکانی لە ماددەی سیلیکایە و روونە. سیلیکا خۆی ماددەیەکە بە زۆری لە لمدا هەیە و روون و زەلالە. شێوەی دایاتۆم لە سندووقێک دەچێت کە سەرپۆشی هەبێت، واتە دوو کەرتە؛ هەربۆیە ئەم ناوەی لێنراوە. شێوەی خانەکانیان جیاوازن ، بازنەیی و لاکێشەیی و چوارگۆشە و تاد..
قەبارەیان جیاوازە و بەگشتی لە نێوان ٢ بۆ ٢٠٠ مایکرۆمەتردان. هەندێکیان کەمێک گەورەترن. رەنگژەی سەوز و زەردی مەیلەو قاوەییان تێدایە؛ کە سەوزەکە لە سەوزینە(کلۆرۆفیل) و زەرد-قاوەییەکەیش لە زەردینە(زانتۆفیل) وەردەگرن. دایاتۆمەکان کاتێک کە دەمرن دەکەونە بنی ئۆقیانووس و ئاوەکانەوە؛ بەڵام قاوغەکانیان دەمێنێت و ئەو خاکە پێکدەهێنن کە ناسراوە بە خاکی دایاتۆمەیشس یا خاکی دووانەکەرت.
No comments:
Post a Comment