4.1.22
قارچکەکانی جسنی فلامولینا
3.1.22
جسنی کۆپرینووس
1.1.22
ئایاهواسکا
تیرەیەکی نەژادی هەیە لە کۆڵۆمبیا و رۆژهەڵاتی پێروو دەژیێن؛ کە ژمارەیان دەوروبەری ٦٠٠٠ کەسە؛ پێیان دەگوترێت یاگوا. زۆر پابەندن بە نەریت و رێبازە رۆحیەکانیانەوە. بۆنەیەکیان هەیە بە ناوی (نیا) کە لەودا ئامێتەیەک کە لە دوو چەشن گیا دروستی دەکرێت، دەخۆنەوە. ئەم کارەیان بە پێواژۆیەی زۆر فەرمی و ئایینیدا دەگوزەرێت کە ئاکامەکەی دروسکردنی نۆشداروویەکە کە لە ماوەی چەند هنگارێکدا لە دوو گۆنە رووەکەکە بەرهەمدێت. رووەکەکان ماددەگەلی وەهمزایان تێدایە؛ و سریمە دەکاتە سەر ئاستی سیرۆتۆنین لە لەشدا. بۆ زانیاری دەبێت بگوترێت کە سیرۆتۆنین بریتییە کە هۆرمۆنێکی سەرەکی لە راگرتنی هاوسەنگیی هۆرمۆنی هەوەس، هەستی باشی و شادمانیدا. ئەم هۆرمۆنە کاردەکاتە سەر بەشەکانی تری لەشیش. خانەکانی مێشک و خانەکانی سیستمی دەمار هاندەدات تا پەیوەندیی بەیەکەوە بکەن. هەروەها یارمەتیدەدات بۆ خەوتن، خواردن و هەرسکردن.
رووەکەکان بریتین لە بانیستیرایۆپسیس کاپی(Banisteriopsis caapi) کە ناسراوە بە مێوی ئایاهواسکا؛ و دەوەنێک بە ناوی سایکۆترای ڤیریدیس(Psychotria viridis) کە ناسراوە بە چاکروونا. ئەو ماددە وەهمزایە کە لەم رووەکانەدا هەیە پێیدەگوترێت دایمیتیلتریپتامین (dimethyltryptamine) یا (DMT). جێگای سەرنجە کە دەوەنی چاکروونا سێ ساڵ دەخایەنێت تا ئامادە بێت بۆ ئەوەی گەڵاکانی بەکاربهێنرێن؛ بەڵام مێوی ئایاهواسکا لانیکەم پێویستیی بە پێنج ساڵە.
سەرچاوە؛
30.12.21
کوارگی تێرمایتۆمایسیس تایتانیکوس
ناوە گشتییەکەی بریتییە لە چی-نگولو-نگولو. چەشنێک کەڕووە لە خێزانی لیۆفیلاسیی؛ و گەورەترین قارچک لە جیهاندا کە بەهایەکی خۆراکیی بەرزی هەیە. لە خۆراوای ئەفریقا و زامبیا و هەرێمی کاتانگای کۆنگۆی دێمۆکراتی هەیە. کڵاوێکی گەورەی هەیە کە لەوانەیە تیرەی بگاتە یەک مەتر. هەروەها قەدەکەی تا نزیک ٦٠ سانتیمەتر درێژ دەبێت. ئەم قارچکە لە هەمان کاتدا کوارگێکی گەندەژییە، هاوژینیشە لەگەڵ جسنێک مۆرانە کە ناسراوە بە ماکرۆتێرمیس. واتە لەو شوێنانە دەڕوێت کە مۆرانەکان شانەی تێدا دروستدەکەن و نزیک دار و چێو و پاشماوەی ئۆرگانیکە. قارچکەکە یارمەتیی مۆرانەکان دەدات بۆ رزاندنی پاشماوەکە چ دار بێت یا شتێکی تر. مۆرانەکان پەلک و گەڵای نیوەجاو و رایەڵەی ئەم قارچکە وەک خۆراک بۆ خۆیان کۆدەکەنەوە؛ کە رایەڵەی ئەم قارچکەیش لەسەری گەشەدەکات و دەبێتە ریسوو و ئینجا پتر گەشەدەکات و دەبێتە کارگ. کوارگێکی خۆراکییە و بۆ خەڵکی ناوچە و هەرێمەکان ناسراوە؛ و لە بازاڕە هەرێمی و ناوچەییەکانیاندا وەک کاڵایەکی خۆراکی جێگای تایبەتی هەیە؛ بەڵام تا ساڵی ١٩٨٠ بۆ خۆراوا نەناسراو بوو. لە ٣٥ ووڵاتی جیهاندا ٢٣ چەشن کارگی خۆراکیی تێرمایتۆمایسیس تۆمارکراون؛ بەڵام بە ووردی بەڵگەمەند نەکراون. زۆر لە چەشنەکانی ئەم قارچکە لەلایەن تیر و نەژادی جیاوازەوە وەک دەرمانی خۆماڵی بەکاردەهێنرێن. ئەو پێکهاتە باتۆئاکتیڤانەی لەم قارچکەدایە بریتین لە ماددەکانی بەهێزکەری بەرگریی لەش، دژەلووەکان، دژەمیکرۆبەکان و دژەئۆکسانەکان. هەروەها ئەم قارچکە دەتوانێت نەخۆشی (neurodegenerative disorders.) یا ناڕێکییەکانی پووکانەوە دەمارییەکان چارەسەر بکات.
سەرچاوە: