3.1.22
جسنی کۆپرینووس
1.1.22
ئایاهواسکا
تیرەیەکی نەژادی هەیە لە کۆڵۆمبیا و رۆژهەڵاتی پێروو دەژیێن؛ کە ژمارەیان دەوروبەری ٦٠٠٠ کەسە؛ پێیان دەگوترێت یاگوا. زۆر پابەندن بە نەریت و رێبازە رۆحیەکانیانەوە. بۆنەیەکیان هەیە بە ناوی (نیا) کە لەودا ئامێتەیەک کە لە دوو چەشن گیا دروستی دەکرێت، دەخۆنەوە. ئەم کارەیان بە پێواژۆیەی زۆر فەرمی و ئایینیدا دەگوزەرێت کە ئاکامەکەی دروسکردنی نۆشداروویەکە کە لە ماوەی چەند هنگارێکدا لە دوو گۆنە رووەکەکە بەرهەمدێت. رووەکەکان ماددەگەلی وەهمزایان تێدایە؛ و سریمە دەکاتە سەر ئاستی سیرۆتۆنین لە لەشدا. بۆ زانیاری دەبێت بگوترێت کە سیرۆتۆنین بریتییە کە هۆرمۆنێکی سەرەکی لە راگرتنی هاوسەنگیی هۆرمۆنی هەوەس، هەستی باشی و شادمانیدا. ئەم هۆرمۆنە کاردەکاتە سەر بەشەکانی تری لەشیش. خانەکانی مێشک و خانەکانی سیستمی دەمار هاندەدات تا پەیوەندیی بەیەکەوە بکەن. هەروەها یارمەتیدەدات بۆ خەوتن، خواردن و هەرسکردن.
رووەکەکان بریتین لە بانیستیرایۆپسیس کاپی(Banisteriopsis caapi) کە ناسراوە بە مێوی ئایاهواسکا؛ و دەوەنێک بە ناوی سایکۆترای ڤیریدیس(Psychotria viridis) کە ناسراوە بە چاکروونا. ئەو ماددە وەهمزایە کە لەم رووەکانەدا هەیە پێیدەگوترێت دایمیتیلتریپتامین (dimethyltryptamine) یا (DMT). جێگای سەرنجە کە دەوەنی چاکروونا سێ ساڵ دەخایەنێت تا ئامادە بێت بۆ ئەوەی گەڵاکانی بەکاربهێنرێن؛ بەڵام مێوی ئایاهواسکا لانیکەم پێویستیی بە پێنج ساڵە.
سەرچاوە؛
30.12.21
کوارگی تێرمایتۆمایسیس تایتانیکوس
ناوە گشتییەکەی بریتییە لە چی-نگولو-نگولو. چەشنێک کەڕووە لە خێزانی لیۆفیلاسیی؛ و گەورەترین قارچک لە جیهاندا کە بەهایەکی خۆراکیی بەرزی هەیە. لە خۆراوای ئەفریقا و زامبیا و هەرێمی کاتانگای کۆنگۆی دێمۆکراتی هەیە. کڵاوێکی گەورەی هەیە کە لەوانەیە تیرەی بگاتە یەک مەتر. هەروەها قەدەکەی تا نزیک ٦٠ سانتیمەتر درێژ دەبێت. ئەم قارچکە لە هەمان کاتدا کوارگێکی گەندەژییە، هاوژینیشە لەگەڵ جسنێک مۆرانە کە ناسراوە بە ماکرۆتێرمیس. واتە لەو شوێنانە دەڕوێت کە مۆرانەکان شانەی تێدا دروستدەکەن و نزیک دار و چێو و پاشماوەی ئۆرگانیکە. قارچکەکە یارمەتیی مۆرانەکان دەدات بۆ رزاندنی پاشماوەکە چ دار بێت یا شتێکی تر. مۆرانەکان پەلک و گەڵای نیوەجاو و رایەڵەی ئەم قارچکە وەک خۆراک بۆ خۆیان کۆدەکەنەوە؛ کە رایەڵەی ئەم قارچکەیش لەسەری گەشەدەکات و دەبێتە ریسوو و ئینجا پتر گەشەدەکات و دەبێتە کارگ. کوارگێکی خۆراکییە و بۆ خەڵکی ناوچە و هەرێمەکان ناسراوە؛ و لە بازاڕە هەرێمی و ناوچەییەکانیاندا وەک کاڵایەکی خۆراکی جێگای تایبەتی هەیە؛ بەڵام تا ساڵی ١٩٨٠ بۆ خۆراوا نەناسراو بوو. لە ٣٥ ووڵاتی جیهاندا ٢٣ چەشن کارگی خۆراکیی تێرمایتۆمایسیس تۆمارکراون؛ بەڵام بە ووردی بەڵگەمەند نەکراون. زۆر لە چەشنەکانی ئەم قارچکە لەلایەن تیر و نەژادی جیاوازەوە وەک دەرمانی خۆماڵی بەکاردەهێنرێن. ئەو پێکهاتە باتۆئاکتیڤانەی لەم قارچکەدایە بریتین لە ماددەکانی بەهێزکەری بەرگریی لەش، دژەلووەکان، دژەمیکرۆبەکان و دژەئۆکسانەکان. هەروەها ئەم قارچکە دەتوانێت نەخۆشی (neurodegenerative disorders.) یا ناڕێکییەکانی پووکانەوە دەمارییەکان چارەسەر بکات.
سەرچاوە:
27.12.21
26.12.21
کارگی شیزۆفیلوم کۆمیوون
چەشنێک کوارگە لە جسنی شیپەڕکەلەکان. واژەی شیزۆفیلوم واژەیەکی لێکدراوی یونانییە. شیزۆ واتە کەل یا لەت. فیلوم واتە پەلک یا پەڕ. لێرەدا مەبەست شیپەڕەی کوارگەکەیە کە ئەگەر سەرنج بدرێت لەم چەشنە قارچکانەدا کە خۆیان لە شێوەی باوەشێنن بەڵام یەکپارچە نین بەڵکوو دوو یا پترن. رەنگیان جیاوازە زەردی قەیماغییان هەیە و تا سپیی مات.
لە کارگی سەدەف دەچن بەڵام زۆر بچووکترن لە ئەو. پاتەکی ئەم جۆرە کوارگانە جیڕ و ئیسفەنجییە. لە سەرانسەری دنیا دا دەبینرێن. لە سەر درەختی مردوو یا ئەو درەختانەی نەخۆش و ناتەندروستن دەڕوێت. بەتایبەتی لە لای خوارەوەی لکی درەختەکان دەڕوێت. هەندێک جار لە سەر تەختە و چێو و داریش دەڕوێن.
شیزۆفیلوم کۆمیوون بەوە ناسراوە کە وەک دەرمان بەکاردەهێنرێت و بەرامەی خۆشی هەیە. زۆر گرنگ و بایەخدارە بۆ سیستمی خۆپارێزیی لەش، دژەکەڕووە، دژەشێرپەنجەیە و تاد..
پێشتر باس لەوە کرابوو کە دەخورێت و ژەهراوی نییە. بەڵام لەم ساڵانەی دوواییدا گوترا کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی وەک سییەکان و دەبێتە هۆی سینۆزیت و هەستەوەری. هەڵمژینی هاگی ئەم جۆرە کوارگە لە مرۆڤدا دەبێتە هۆی نەخۆشی چونکە لە سییەکاندا گەشە دەکات و دەبێتە هەو. ساڵی ٢٠١٦ ژنێکی نیوزیلەندی بە هۆی هەوکردنی ئەم قارچکە لە سییەکانید ا بڵاوبوونەوەی بۆ مێشک و دڵی، گیانی لە دەست دا. لە هەمان کاتدا هەندێک سەرچاوە دەڵێن پێکهاتەگەلی دژەلوو و دژەنیتگی تێدایە. لە ساڵی ٢٠٠٦ لە مەکسیکۆ و باکووری رۆژهەڵاتی هیندوستان خوراوە و بەشێکە لە پێکهاتەکانی جۆرێک کێک لە هیندوستان.
سەرچاوە: