جسنێکی جیاوازی لینجەکەڕووەکانە لە هەموو کیشوەرەکان بینراوە جگە لە جەمسەری باشوور. ئەمانە هاگدانگەلێکی درێژکۆڵەیان کە بەسەر قەدێکی باریکەوەن و بەشێوەی هێشوویی لەسەر دار و چێوی رزیو دەڕوێن. ئەم جسنە یەکەمجار ساڵی ١٧٥٣ لەلایەن رووەکزانی ئەڵمانی جۆهان گۆتلیب گلێدیچەوە پەسن دراوە. بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٤ ئەم جسنە پێکهاتووە لە هەژدە چەشن و ناسین و هەڵاواردنیان چەتوونە و هەر بۆیە تەنیا دەبێ بە گەردبین لە یەکتری جیابکرێنەوە. بەبەردبووی ئەم جسنە لە وڵاتی میانمار دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٦٦ تا ١٤٥ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر.
No comments:
Post a Comment