ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە دروسکردنی خشتی بیناسازی لە کارگ
لە دەرفەتێکدا دەیکەیەن بە کوردی
ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە دروسکردنی خشتی بیناسازی لە کارگ
لە دەرفەتێکدا دەیکەیەن بە کوردی
لێکۆڵەران لە هۆبەی زانستەکانی رووەک و ژینگەی زانکۆی کۆپنهاگن و مۆزەی مێژووی سروشتی دانمار ک دوو چەشنە کەڕوویان دۆزیوەتەوە و بۆ یەکمجار وەسفیان کردوون. کەڕووەکان تووشی مێش دەبن و دەبنە هۆکاری دروستبوونی کونێک لە زگی مێشەکەدا. مێشەکە لەو کاتەدا تووشی کەڕووەکە دێت ویزە ویز دەکات و لە فڕین ناکەوێت تا کاتێک کە هاگی کەڕووەکە لە کونەکانەوە دێنە دەرەوە. رەنگە سێ بۆ چوار رۆژ بخایەنێت تا کەڕووەکە گەشە دەکات ومێشەکە دەمرێت. لەم ماوەیەدا مێشەکە لەگەڵ هەر مەشێکەی تر جووت ببێت کەڕووەکە بۆ ئەوانیش دەگوازرێتەوە. ئەم دۆزینەوەیە بەشداریی دانمارکییەکان دەسنیشاندەکات لە نەخشەسازیی فرەرەنگ ژیانی جیهانی. لە هەمان کاتدا ئەم وانستە نوێیانە دەرگا واز دەکەن لە بەردەم دۆزینەوەی دەرمانگەلی توانای پەیوەست بە سروشتەوە. هەردووک کەروو لە ناوچەی پایتەختی دانمارک دۆزراونەتەوە کە بریتین لە سترۆنگوێلسی تیگرینای و سترۆنگوێڵسی ئەسیرۆسا.
سەرچاوە
لە رۆژهەڵات بە مەڕوماڵات دەگوترا دەوڵەت. هەربۆیە کەسێک کە مەڕ و ماڵاتی زۆری هەبووایە پێیان دەگوت دەوڵەمەند. دەوڵەمەند واتە خاوەن دەوڵەت، خاوەن مەڕ و ماڵاتی زۆر. زۆر جار دەیانگوت مەڕ و ماڵات پاشەرۆیەکەیشی هەر زێڕە. مەبەستیان ئەمە بوو کە پاشەرۆیەکەیشی بەخۆڕایی ناچێت و سوودی لێوەردەگیرێت. لە زمانی کوردیدا چەندین واژەی جیاواز هەیە کە واتای پاشەرۆی ئاژەڵ دەبەخشێت وەک: ریخ، سنێر، سەنیر، شیاکە، لاس، تەپکەلاس، ساهیک، سەرگین، کشپەڵ، پشقڵ وتاد.. بە پاشەرۆی وشکبوو دەڵێن تەپاڵە یا دەوەدەشتی. زۆر جاریش تەپاڵە وەک ناوێکی گشتی بۆ پاشەرۆی ئاژەڵ بەکاردەهێنرێت.
لە زۆربەی ناوچەکانی موکریان و ورمێ و بەشێکی ئەردەڵانیش لە وەرزی گەرمادا خەڵکی لادێکان پاشەرۆی ئاژەڵەکانیان کۆدەکردەوە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی وەک سووتەمەنی. ئەمەیش وەک ئەرکێکی ژنان بوو. پاشەرۆکەیان کۆدەکردەوە و ئاویان بەسەردادەکرد و وەک قوڕ هەڵیاندەشێلا و جارێکی تر لە شێوەی هێلەکەیی یا بازنەیی و قەبارەی جیاوازدا دایاندەڕشتەوە و لەبەر خۆرەتاو ووشکیان دەکردەوە. بەکارهێنانی پاشەڕۆی ئاژەڵ بەتایبەتی مەڕو بزن و مانگا وەک سووتەمەنی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان نییە. لە ووڵاتانی ئاسیای رۆژهەڵاتیش وەک نیپاڵ، هیندوستان، بانگلادێش و هەروەها پاکستان و ئازەربایجان و تاد.. پاشەرۆی ئاژەڵ بۆ خۆگەرمکردنەوە و چێشت و نان پێژان بەکاردەهێنرێت..
بە پاشەرۆی هەڵشێلدراوی داڕێژراویان دەگوت دەوە. دووای ووشکبوونەوە، بە شێوەی هەرەوەزی یا دەسەوام هەموو دەوەکانیان کۆدەکردەوە و لە شێوەی بینا و وارخانێکی جوان دایاندەمەزراند. بێگومان ژنی هونەرمەند و دەسڕەنگین هەبوون کە کاری بیناسازییەکەیان دەکرد. بۆ پاراستنی دەوەکان لە تەڕبوون و تلیسانەوە بەهۆی بەفر و باران، هەر بە پاشەرۆی ئاژەڵ رووکاری دەرەوەی بیناکەیان سوواق دەدا. لەبیرمە زۆر جار لەتکە ئاوێنە و شووشەی رەنگاورەنگیان لە دیوی دەرەوەی قەڵاخەکە دەچەسپاند بۆ مەبەستی جوانی و چاوەزار. بیناکە لە هەر ناوچەیەک ناوی تایبەت بەخۆی هەبوو، لە ناوچەی پیرانشار پێیان دەگوت قەڵاخ، قاڵاخ ، قەڵاغ یا قڵاغ. هەروەها دەوەڵان و کۆشکەڵانیشی پێدەگوترێت. گوایە ئە م واژەیە تورکییە و تورکە ئازەربایجانیەکان پێیدەڵێن قالاق واتە کۆما یا کۆگا. قەڵاخ تا سەرەتاکانی دەیەی ١٩٩٠ هەر مابوو، بەڵام لەوە بە دوواوە بەرەبەرە کەمبوویەوە؛ و رەنگە ئێستا نەمابێت.
پاشەرۆی ئاژەڵ لەو وڵاتانەی کە وەک بەرهەمهێنەری گۆشت و سپیایی ناسراون، یەکێکە لە گرفتە ژینگەییەکان. لەلایەکەوە راددەیەکی زۆر لە گازی میتان و نایترۆجینی لێوە دەردەچێت کە زیانی بۆ مرۆڤ و زیندەوەرەکانی تر هەیە و لەلایەکی تریشەوە وەک پاشماوەیەک ژینگە دژووندەکات و زۆرجار وەک زبڵ و کرش رەفتاری لەگەڵ دەکرێت و دەسووتێنرێت و دووکەڵەکەی هەوا پیسدەکات بێ ئەوەی سوودێکی لێوەربگیرێت. راستە لە ساڵانی پێشوویشدا دەسووتێنرا بەڵام ئەو کاتە لەبری نەوت و کارەبا و گاز کەڵکی لێوەردەگیرا و بۆ گەرمکردنەوە و نان وچێشت و تەنانەت بۆ گەرمکردنی کوورەی سوواڵەت و خشت سوورکردنەوەیش بەکاردەهێنرا.
سەرچاوە:
ئەم وێنەیەی کە دەیبینن وێنەی زیکزیکەیەکی ئاساییە. وەک دیارە لە دووایەوە پارچەیەکی سپیی پێوەنووساوە کە لەراستیدا کەڕووە. ئەم کەرووە ناسراوە بە ماسۆسپۆرا سیکادینا. کەڕوویەکی ئاوەزگەردان (سایکدڵیک)ە و ماددەیەکی کیمیایی تێدایە وەک ئەوەی لە کارگی جادوویی یا وەهمزادا هەیە. ئەم کەڕووە لە کۆئەندامی زاوزێی زیکزیکەی نێرینەدا گەشە دەکات و بە نێو زگ و کۆمیدا بڵاو دەبێتەوە.
هەرچەندە سێ یەکی لەشی مێرووەکە داگیردەکات بەڵام مێرووەکە نامرێت. زۆر جار مێرووەکە هەموو لەشی لەدەسدەدات و تەنیا سەری لەگەڵ چوار قاچی دەمێنێتەوە بەڵام هێشتا لە جووڵە و رۆیشتن بەردەوام دەبێت. رێک وەک ئەو فیلمە زۆمبییانە کە لە هۆڵی وود دروستدەکرەن کە مرۆڤی مردوو زیندوو دەبنەوە و پەلاماری مرۆڤە ئاساییەکان دەدەن، دەیانخۆن و دەیانکوژن.. ئەو ماددە وەهمزایەی کە لە کەڕووەکەدا هەیە کاردەکاتە سەر مێشکی مێڕووەکە و رکێفی مێشکی دەکەوێتە دەست کەڕووەکەوە. هەربۆیە بەشێوازی زیکزیکەی مێینە باڵەکانی لێکدەدات تا سەرنجی هاوچەشنە نێرینەکانی رابکێشێت. لەم کاتەدا زیکزیکە نێرەکانی تر بەشێوەی باڵ لێکدانەکانی وادەزانن ئەوە مێینەیە؛ هەربۆیە بۆ لای دەچن تا لەگەڵی جووتببن. لە کاتی لێکنزیکبوونەوەیاندا هاگ(سپۆر)ی کەڕووەکە دەگوازرێتەوە بۆ زیکزیکە ساغەکان و ئەوانیش تووش دەبن.
لە راستیدا لەم رەوشەدا زیکزیکەکە وەک مردوویەک وایە کە زیندوو بوبێتەوە و مێشکی توانستی بیرکرنەوەی لە دەست دابێت؛ هەربۆیە پێیدەڵێن زۆمبی. کەڕووەکە بەردەوام گەورە دەبێت تا سەرەنجام زیکزیکەکە دەکوژێت. ئەم ڤیدیۆیەکی خوارەوە دیمەنی سەرنجڕاکێش و زانینبەخشی تێدایە.