تازەترین بابەتەکان سەبارەت بە کەڕوو باس لەمە دەکەن کە کەڕووەکان دەتوانن خۆراکی خۆیان لە تیشکدانەوە ناووکی و گەردوونییەکانیش دابین بکەن. واتە دەکرێ لە دەرەوەی کەسکەماڵ(گرینهاوس)ی زەوی، واتە لەسەر هەسارەکانی تریش بژیێن و گەشەبکەن و زاوزێ بکەن و زیاد ببن.
8.12.20
گرنگی و بایەخی کەڕوو
7.12.20
کەڕووی چێرنۆبیل دەتوانێت ئەستێرەوانان لە تیشکدانەوە گەردوونییەکان بپارێزێت
تیشکدانەوەی گەردوونی گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ژیان و سڵامەتیی ئەستێرەوانان لە ماوەی ئەرکە درێژماوەکانیاندا؛ هەربۆیە لەمێژە هەوڵ دەدرێت چارەیەک بۆ ئەم گرفتە بدۆزرێتەوە.
کەڕووی کڵاودۆسپۆریەم سفایرۆسپێرمم بەوە ناسراوە کە کاتێک تیشکدانەوەیەکی باڵای بەردەکەوێت گەشە دەکات و ئەم پێواژۆیەیش پێیدەگوترێت تیشکەپێکهاتن (رەیدیۆسێنتێسیس). ئەم چەشنە کەڕووە تیشکەکان هەڵدەمژێت و دەیانگۆڕێت بۆ ماددەی کیمیایی و دەیانخوات.
ئەنجامی ئەمەیش دەبێتە گەشەکردن و گەورەبوونی کەڕووەکە. بۆ وێنە تیشکی گاما بە ئاسانی لەلایەن ئەم کەڕووەوە دەگۆڕدرێت بۆ خۆراک.
شایانی باسە کە لە رووەکەکاندا کردارێک هەیە کە ناسراوە بە کرداری رۆشنەپێکهاتن (فۆتۆسێنتێسیس)کە رووەک تیشکی رووناکیی خۆر وەردەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ خۆراک. بەڵام ئەوەی ئەم چەشنە کەڕووە دەیکات کرداری تیشکەپێکهاتنە واتە تیشکە گەردوونییەکان دەگۆڕێت بۆ خۆراک و ووزە.
لە کۆتاییدا دەرەنجامی وانستەکە پێشنیار دەکات کە چینێکی تەنک لەم چەشنە کەڕووە دەتوانێت وەک مەرتاڵێک کاریگەر بێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیشکدانەوە گەردوونییەکاندا بۆ ئەستێرەوانەکان.
سەرچاوە:
31.5.20
بزانە دۆمەڵان چیە و بۆچی باشە؟
رووسكه‌ی پایزی زۆر گرنگه بۆ دۆمەڵان ، له‌دوای باران بارینی به‌هار په‌یدا ده‌بیت ، له شوێنی خۆی زه‌ویه‌كه شه‌ق ده‌كات له قولی ٥-١٥ سم ده‌توانیت بیدۆزیته‌وه ، له بیابان زیاتر له ده‌وری رووه‌كێك سەوز ده‌بێت عه‌ره‌ب پێی ده‌لێن الرقروق وابزانم لای ئێمه پێی ده‌لێن قاپه‌شینكه ، له‌ده‌وری هه‌ر رووه‌كێك له‌نێوان ١٠-٢٠ دانە ده‌روێن ، كه‌لاوانه‌یه قه‌باره‌یان له نێوان ده‌نكه زه‌یتونه‌ك هه‌تا پرته‌قالێكی لێ بیت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی دۆمەڵان خۆشه بۆیه مێروو و به‌تایبه‌تی باله‌فره‌كان به‌ده‌وری دا ده‌فرن ، مانای وایه نیشانه‌ی بوونی دۆمەڵانە ،
دۆمەڵان به‌سرووشتی سەوز ده‌بێت ، زۆر به‌سووده بۆ مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ی ٪٩ پێكهاته‌كه‌ی پرۆتینه و ٪١٣ كاربۆهیدراته‌و ٪١ چه‌وریه و ئه‌وانی تری كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆرو سۆدیۆمه و له‌گه‌ل بوونی ڤیتامینی ب١+٢ تێدایه بۆیه خەلك خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه‌و له ناو رۆن ده‌یكۆلێنن ، یاخود وه‌ك و گۆشت له‌سه‌ر برنج داده‌نرێت یان سوورده‌كرێته‌وه له ناو رۆن ، بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌كاردێت به‌تایبه‌تی ئاوه‌كه‌ی له ناو چاو ده‌كرێت بۆ تراخۆما ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل خواردنی دۆمەڵان باش نیه ئاوی سارد بخۆی چونكه زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت ، ده‌شلێن ئه‌گه‌ر كه‌سێك دۆمەڵانی خواردبیت و له‌و كاته مار یان دووپشك پێی وه‌بدات له‌وانه‌یه بمرێ
https://www.facebook.com/Arikurdsat/