ئەم چەشنە قارچکە ناسراوە بە کەوانەی نارنجی و کوارگێکی مشەخۆرە؛ لە خێزانی فرەسووەکانە. زۆر نزیکە لە جسنی ترامێتیس ؛بەڵام گەورەترین جیاوازییەکەی بریتییە لە رەنگی. ئەم چەشنە رەنگی نارنجییە و رەنگی ژێرەوەی تۆخترە و وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە فرەسووە واتە داپۆشراوە بە کونۆچکەی وورد وورد. تا تەمەنی زیاتر دەبێ رەنگی کاڵتر دەبێتەوە و سەرەنجام نزیک دەبێتەوە لە رەنگی سپی. یەکەم جار ساڵی ١٨٥١ لەلایەن ئێلیاس ماگنوس فرایسەوە وەسفی کراوە.
شێوەی کەوانەیی یا باوەشێنییە؛ و قەدی نییە. کواگێکی جیڕە و بۆ خواردن ناشێ. پیکنۆپۆروس کۆکسینیوس لەسەر درەختی زیندوو و مردوو و پارچە چێوەیش دەڕوێت. لە کەشوهەوای شێدار و تەنانەت ووشکیش دا دەڕوێت. تواناییەکی زۆری هەیە لە داڕزاندنی درەخت دا. بۆی هەیە بە تەنیا و ڕوێت و زۆر جاریش بە کۆمەڵ دەڕوێن. سەرەتا قەبارەی بچووکە و پاشان لەگەڵ چوونە سەری تەمەنی دا گەورەتر دەبێت. رەنگی هاگەکانی سپییە و وەک هەموو سوودارەکان، هاگەکانی لە سووەکاندا هەڵدەگرێت.
هیچ توێژینەوەیەیکی پزیشکی سەبارەت بە لایەنی دەرمانییەکەی ئەنجام نەدراوە؛ بەڵام ئەبۆریجناڵەکانی ئوسترالیا واتە مەردمە خۆجێییە رەسەنەکەی ئەوێ بۆ چارەسەری دەوکولی واتە برین و زیپکەی ناودەم و هەروەها لێو دەیجاون. هەروەها دەیدەن بە ئەو منداڵە ساوایانە کە تازە ددانیان دەردێت تا بیگەزن.
No comments:
Post a Comment