23.11.21

مایکۆپڵازما



مایکۆپلازما جسنێکی بەکتریاکانە کە دیوارەخانەی بە دەوری پەردەی خانەوە نییەئەم خەسڵەتە وایکردووە کە بە شێوەی سروشتی بەرهەڵستیی ئەو ژیدژانە بکات کە پێکهاتەی دیوارەخانە دەکەنە ئامانجبۆیان هەیە کە مشەخۆر\مفتەژی بن یا گەندەژی بنهەندێکیان بیماریزان لە مرۆڤدا، لەوانە مایکۆڵازما نیۆمۆنیا و مایکۆپڵازمان جێنیتاڵیەمچەشنەکانی مایکۆپڵازمان بجووکترین جۆری خانەی بەکتریایین کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە.








سەرچاوە:

مایکۆتا



مایکۆتادەرمانێکی دژەکەڕوو و دژەبەکتریایە بەشێوەی تۆز و کرێم هەیە.   بۆ چارەسەریی سووتانەوەی نێوان پەنجەکانی پێ بەکاردەهێنرێت و هەم بەکتریاکان و هەم کەڕووەکانی دەکوژێت.   کرێمەکەی بۆ ئالوودەزایی کەڕوویی پێستی و چەند نەخۆشیی تریش بەکاردەهێنرێت













سەرچاوەکان:



مایکۆسۆرب



مایکۆسۆرب کەڕووژارێکی  جەغزگوشادی داهێنراوە ئەو خۆراکە تەواویەرانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە لە هەوێنەوە سەرچاوە دەگرنبۆ ئامادەکردنی مایکۆسۆرب جۆرێکی دیایکراو لە هەوێن لە بارودۆخێکی گونجادا دەڕوێندرێت، کەرتدەکرێت و ناچالاک دەکرێت تا گلوکۆمانی دیوارەخانە جیابکرێتەوە لە باقی خانەی هەوێنەکەئینجا گلوکۆمانەکە کاری لەسەر دەکرێت تا توانستەکەی بەرەو ژوور ببردرێت بۆ ئامبازبوون لەگەڵ کەڕووژارەکانمایکۆسۆرب قووت نادرێت،  هەر بۆیە ئەو ژارناکانە کە ئامبازی دەبن لەگەڵ دەردراوەکانی لەش فڕێدەدرێنە دەرەوە.





سەرچاوە:

مایکۆستاتین سوسپێنشن



مایکۆستاتین سوسپێنشن دەرمانێکە بۆ چارەسەری ئالوودەزایی کەڕوویینی ناودەم بەکاردەهێنرێتنیستاتین ماددەیەکی دژەکەڕووە کە دەتوانەث گەشەی کەڕووەکان پەکبخات.   بەڵام پێویستە فەرامۆش نەکرێت کە ئەم دەرمانە بۆ ئالوودەزایی کەرووین لە خوێندا بەکارناهێنرێتئەم دەرمانە پێویستە ئەوەندەی پزیشک بۆ نەخۆشەکە دیارییدەکات، هەمووی بەکاربهێنرێت چونکە وازهێنان لە بەکارهێنانی لە نیوەی رێگادا، دەبێتە هۆی ئەوە کە نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە.



سەرچاوە:


مایکۆسیس فەنگۆیدس



مایکۆسیس فەنگۆیدس نەخۆشییەکی پێستییەهەرچەند لە ناوەکەیەوە وا دەردەکەوێت کە نەخۆشیی کەڕوویینە بەڵام لە راستیدا کەڕوویین نییەسەرەتای دروستبوونی بە نیشانەیەک وەک داڕووشانێکی پێستی دەستپێدەکاتبەرەبەرە زیاد دەبێت، لەوانەی چەند ساڵەک بخایەنەتلە سەرەتادا وەک بیرۆ و ئەکزیما دەردەکەوێت؛ بەتایبەتی لەو شوێنانەی لەش دروستدەبێت کە بەشێوەی ئاسایی دادپۆشرێن و تیشکی خۆر بەریان ناکەوێتوردە وردە پەڵەکە ئەستوور دەبێتلەوانەیە هەندێک جار  رەنگی پێستەکە سوور بێتەوەهەندێک کەس گرێیەک لە بن پێستەکەیاندا دروستدەبێتتا وایلێدێت کە ژان دەکات و زووخاوی لێوە دێتە دەرەوەبۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم نەخۆشییە پێویستە پارچەیەک لە پێست جیابکرێتەوە و لە ئەزموونگە بدەوێندرێت.











سەرچاوە: