باسێک سەبارەت بە کەڕووزانی
بەشی دووەم
ترشی هیوومیک ترشییەکی ئۆرگانیکە دەوڵەمەندە بە کاربۆن کە لە هیوومەیتەوە بەدەستدەهێنرێت. ماددەیەکی خاسناکی خاکە، پەرە بە بڵاوبوونەوەی کەڕووەکان دەدات و وەک ماددەیەکی بەندی سروشتییە. هەروەها رێگەدەگرێت لە نەمانی خۆرا و ووزە لە خاکدا، و هەروەتر خاک لە ژەهراویبوون دەپارێزێت. پەرەدەدات بە فراوانبوون و بەهێزبوونی رەگ؛ و رێگەدەگرێت لە سووتانی ئەو کاربۆنە سوودمەندە کە بەشێوەی ئاسایی لەگەڵ پیتاوەرەکانی نایترۆجیندایە.
مایکۆپلازما جسنێکی بەکتریاکانە کە دیوارەخانەی بە دەوری پەردەی خانەوە نییە. ئەم خەسڵەتە وایکردووە کە بە شێوەی سروشتی بەرهەڵستیی ئەو ژیدژانە بکات کە پێکهاتەی دیوارەخانە دەکەنە ئامانج. بۆیان هەیە کە مشەخۆر\مفتەژی بن یا گەندەژی بن. هەندێکیان بیماریزان لە مرۆڤدا، لەوانە مایکۆڵازما نیۆمۆنیا و مایکۆپڵازمان جێنیتاڵیەم. چەشنەکانی مایکۆپڵازمان بجووکترین جۆری خانەی بەکتریایین کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە.
مایکۆتادەرمانێکی دژەکەڕوو و دژەبەکتریایە بەشێوەی تۆز و کرێم هەیە. بۆ چارەسەریی سووتانەوەی نێوان پەنجەکانی پێ بەکاردەهێنرێت و هەم بەکتریاکان و هەم کەڕووەکانی دەکوژێت. کرێمەکەی بۆ ئالوودەزایی کەڕوویی پێستی و چەند نەخۆشیی تریش بەکاردەهێنرێت.
مایکۆسۆرب کەڕووژارێکی جەغزگوشادی داهێنراوە ئەو خۆراکە تەواویەرانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە لە هەوێنەوە سەرچاوە دەگرن. بۆ ئامادەکردنی مایکۆسۆرب جۆرێکی دیایکراو لە هەوێن لە بارودۆخێکی گونجادا دەڕوێندرێت، کەرتدەکرێت و ناچالاک دەکرێت تا گلوکۆمانی دیوارەخانە جیابکرێتەوە لە باقی خانەی هەوێنەکە. ئینجا گلوکۆمانەکە کاری لەسەر دەکرێت تا توانستەکەی بەرەو ژوور ببردرێت بۆ ئامبازبوون لەگەڵ کەڕووژارەکان. مایکۆسۆرب قووت نادرێت، هەر بۆیە ئەو ژارناکانە کە ئامبازی دەبن لەگەڵ دەردراوەکانی لەش فڕێدەدرێنە دەرەوە.