مایکۆسۆرب کەڕووژارێکی جەغزگوشادی داهێنراوە ئەو خۆراکە تەواویەرانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە لە هەوێنەوە سەرچاوە دەگرن. بۆ ئامادەکردنی مایکۆسۆرب جۆرێکی دیایکراو لە هەوێن لە بارودۆخێکی گونجادا دەڕوێندرێت، کەرتدەکرێت و ناچالاک دەکرێت تا گلوکۆمانی دیوارەخانە جیابکرێتەوە لە باقی خانەی هەوێنەکە. ئینجا گلوکۆمانەکە کاری لەسەر دەکرێت تا توانستەکەی بەرەو ژوور ببردرێت بۆ ئامبازبوون لەگەڵ کەڕووژارەکان. مایکۆسۆرب قووت نادرێت، هەر بۆیە ئەو ژارناکانە کە ئامبازی دەبن لەگەڵ دەردراوەکانی لەش فڕێدەدرێنە دەرەوە.
23.11.21
مایکۆستاتین سوسپێنشن
مایکۆستاتین سوسپێنشن دەرمانێکە بۆ چارەسەری ئالوودەزایی کەڕوویینی ناودەم بەکاردەهێنرێت. نیستاتین ماددەیەکی دژەکەڕووە کە دەتوانەث گەشەی کەڕووەکان پەکبخات. بەڵام پێویستە فەرامۆش نەکرێت کە ئەم دەرمانە بۆ ئالوودەزایی کەرووین لە خوێندا بەکارناهێنرێت. ئەم دەرمانە پێویستە ئەوەندەی پزیشک بۆ نەخۆشەکە دیارییدەکات، هەمووی بەکاربهێنرێت چونکە وازهێنان لە بەکارهێنانی لە نیوەی رێگادا، دەبێتە هۆی ئەوە کە نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە.
مایکۆسیس فەنگۆیدس
مایکۆسیس فەنگۆیدس نەخۆشییەکی پێستییە. هەرچەند لە ناوەکەیەوە وا دەردەکەوێت کە نەخۆشیی کەڕوویینە بەڵام لە راستیدا کەڕوویین نییە. سەرەتای دروستبوونی بە نیشانەیەک وەک داڕووشانێکی پێستی دەستپێدەکات. بەرەبەرە زیاد دەبێت، لەوانەی چەند ساڵەک بخایەنەت. لە سەرەتادا وەک بیرۆ و ئەکزیما دەردەکەوێت؛ بەتایبەتی لەو شوێنانەی لەش دروستدەبێت کە بەشێوەی ئاسایی دادپۆشرێن و تیشکی خۆر بەریان ناکەوێت. وردە وردە پەڵەکە ئەستوور دەبێت. لەوانەیە هەندێک جار رەنگی پێستەکە سوور بێتەوە. هەندێک کەس گرێیەک لە بن پێستەکەیاندا دروستدەبێت. تا وایلێدێت کە ژان دەکات و زووخاوی لێوە دێتە دەرەوە. بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم نەخۆشییە پێویستە پارچەیەک لە پێست جیابکرێتەوە و لە ئەزموونگە بدەوێندرێت.
مایکافەنجین یا مایکامین
مایکامین یا مایکافونجین دەرمانێکی دژەکەڕووە کە بەرەنگاری ئەو ئالوودازییە دەبێتەوە کە بە هۆی کەڕووەوە دروست دەبێت. بۆ چارەسەری ئالوودەزایی زارکولیی کەڕوویین و هەبوونی کەڕوو لە خوێندا بەکاردەهێنرێت؛ و هەروەها دەتوانێت پێشگیری لە دروستبوونیشی بکات. ئەم دژەکەڕووە دەکرێ بۆ منداڵی چوار مانگە تا گەنج و بۆڕواران بەکاربهێنرێت. بۆی هەیە کەسانێک پێی هەستەوەر بن. نیشانەکانی هەستەوەریش بریتین لە تەنگەنەفەسی، هەستکردن بە بوورانەوە، ئاوسانی روخسار، لێوەکان، زمان و گەروو.