23.11.21

مایکۆسیس فەنگۆیدس



مایکۆسیس فەنگۆیدس نەخۆشییەکی پێستییەهەرچەند لە ناوەکەیەوە وا دەردەکەوێت کە نەخۆشیی کەڕوویینە بەڵام لە راستیدا کەڕوویین نییەسەرەتای دروستبوونی بە نیشانەیەک وەک داڕووشانێکی پێستی دەستپێدەکاتبەرەبەرە زیاد دەبێت، لەوانەی چەند ساڵەک بخایەنەتلە سەرەتادا وەک بیرۆ و ئەکزیما دەردەکەوێت؛ بەتایبەتی لەو شوێنانەی لەش دروستدەبێت کە بەشێوەی ئاسایی دادپۆشرێن و تیشکی خۆر بەریان ناکەوێتوردە وردە پەڵەکە ئەستوور دەبێتلەوانەیە هەندێک جار  رەنگی پێستەکە سوور بێتەوەهەندێک کەس گرێیەک لە بن پێستەکەیاندا دروستدەبێتتا وایلێدێت کە ژان دەکات و زووخاوی لێوە دێتە دەرەوەبۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم نەخۆشییە پێویستە پارچەیەک لە پێست جیابکرێتەوە و لە ئەزموونگە بدەوێندرێت.











سەرچاوە:

مایکافەنجین یا مایکامین



مایکامین یا مایکافونجین دەرمانێکی دژەکەڕووە کە بەرەنگاری ئەو ئالوودازییە دەبێتەوە کە بە هۆی کەڕووەوە دروست دەبێتبۆ چارەسەری ئالوودەزایی زارکولیی کەڕوویین و هەبوونی کەڕوو لە خوێندا بەکاردەهێنرێت؛ و  هەروەها دەتوانێت پێشگیری لە دروستبوونیشی بکاتئەم دژەکەڕووە دەکرێ بۆ منداڵی چوار مانگە تا گەنج و بۆڕواران بەکاربهێنرێتبۆی هەیە کەسانێک پێی هەستەوەر بننیشانەکانی هەستەوەریش بریتین لە تەنگەنەفەسی،  هەستکردن بە بوورانەوە، ئاوسانی روخسار، لێوەکان، زمان و گەروو.







سەرچاوە:





مایکۆبەکتریا یا کەڕووەبەکتریا



مایکۆبەکتریا یا کەڕووەبەکتریا یەکێکە لە جسنەکانی ئەکتینۆبەکتریا، خێزانێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە پێیدەڵێن مایکۆبەکتریاسیی.  لەم جسنە پتر لە ١٩٠ چەشن ناسراوە.  ئەمانە بەکتریای شێوە تەلن و  چەشنی بیماریزایان تیادایە کە شیردەرەکان تووشی نەخۆشیی زۆر گران دەکەن؛ وەک مایکۆباکتریەم تیوبەرکۆلیسیس کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی سیل.  هەروەها  مایکۆباکتریەم لیکرای کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی گولی.  
وەک لە بابەتگەلی تردا ئاماژەی بۆ کراوە پێشگری مایکۆ لە زمانی یونانیدا واتە کەڕوو.  کاتێک کە دەگوترێت مایکۆباکتریا مەبەست ئەوەیە کە تێ بینی کراوە ئەم بەکتریا کاتێک کە لە سەر چاندی تاقیکاری دەڕوەندرێت بە شێوەی بەکتریایەکی برشوو دەردەکەوێت.



سەرچاوە:

22.11.21

مایکۆجیناکس



مایکۆجیناکس وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، پێکهاتە سەرەکییەکەی بریتییە لە کەڕوو.  دەرمانێکە کە لەژێر چەند ناوێکی جیاوازدا دەفرۆشرێت؛  وەک کڵۆرامفینیکۆڵ، دێکزامتازۆن، مێترۆنیدازۆڵ و نیستاتین


سەرچاوە:

مایکۆجێڵ یا کەڕوولەرزەک



 جۆرێکە لە لەرزەک کە کەف دەکات و بۆ پاراستن و پاک راگرتنی پێستی روخسار و سەر بەکاردەهێنرێت.
هەروەها جۆرێکە لە لەرزەک کە لە رەگەکەڕوو  دروست دەکرێ و لە کاروباری روواندندا سوودی لێوەردەگیرێت.  هاوکاریی  رووەک دەدات بۆ دەرکردن و بەهێزکردنی رەگ و ریشە.  هەروەها وەک هەتوان بۆ چارەسەری نەخۆشیی سمی ئەسپ بەکاردەهێنرێ


سەرچاوە: