23.11.21

مایکۆبەکتریا یا کەڕووەبەکتریا



مایکۆبەکتریا یا کەڕووەبەکتریا یەکێکە لە جسنەکانی ئەکتینۆبەکتریا، خێزانێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە پێیدەڵێن مایکۆبەکتریاسیی.  لەم جسنە پتر لە ١٩٠ چەشن ناسراوە.  ئەمانە بەکتریای شێوە تەلن و  چەشنی بیماریزایان تیادایە کە شیردەرەکان تووشی نەخۆشیی زۆر گران دەکەن؛ وەک مایکۆباکتریەم تیوبەرکۆلیسیس کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی سیل.  هەروەها  مایکۆباکتریەم لیکرای کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی گولی.  
وەک لە بابەتگەلی تردا ئاماژەی بۆ کراوە پێشگری مایکۆ لە زمانی یونانیدا واتە کەڕوو.  کاتێک کە دەگوترێت مایکۆباکتریا مەبەست ئەوەیە کە تێ بینی کراوە ئەم بەکتریا کاتێک کە لە سەر چاندی تاقیکاری دەڕوەندرێت بە شێوەی بەکتریایەکی برشوو دەردەکەوێت.



سەرچاوە:

22.11.21

مایکۆجیناکس



مایکۆجیناکس وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، پێکهاتە سەرەکییەکەی بریتییە لە کەڕوو.  دەرمانێکە کە لەژێر چەند ناوێکی جیاوازدا دەفرۆشرێت؛  وەک کڵۆرامفینیکۆڵ، دێکزامتازۆن، مێترۆنیدازۆڵ و نیستاتین


سەرچاوە:

مایکۆجێڵ یا کەڕوولەرزەک



 جۆرێکە لە لەرزەک کە کەف دەکات و بۆ پاراستن و پاک راگرتنی پێستی روخسار و سەر بەکاردەهێنرێت.
هەروەها جۆرێکە لە لەرزەک کە لە رەگەکەڕوو  دروست دەکرێ و لە کاروباری روواندندا سوودی لێوەردەگیرێت.  هاوکاریی  رووەک دەدات بۆ دەرکردن و بەهێزکردنی رەگ و ریشە.  هەروەها وەک هەتوان بۆ چارەسەری نەخۆشیی سمی ئەسپ بەکاردەهێنرێ


سەرچاوە:

مایکۆهایدراڵین



مایکۆهایدراڵین جۆرە دەرمانێکی دژەکەڕوویە بۆ چارەسەری ئەندامی زاووزێی ژنان بەکاردەهێنرێ.  ئەم حەبە جینیکۆڵۆجیکاڵە ماددەیەکی دژەکەڕووی تێدایە لە خێزانی  میدازۆڵ.  بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشینی مایکۆسیس لە زێی ژناندا بەکاردەهێنرێت.  ئەو کسانەی بە میدازۆڵ هەستەوەرن نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنن.  




سەرچاوە:

مایکۆهێربیساید یا کەڕووەگیاکوژ


مایکۆهێربیساید یا کەڕووەگیاکوژ بەو دەرمانانە دەڵێن کە لە کەڕوو دروستکراون و توانستی کوشتنی رووەکیان هەیە.
 مایکۆهێربیسایدەکان  وەک ماددەیەکی زیندەزانی کاردەکەن و پێکهاتەیەکی ژەهرناک دروستدەکەن کە دەتوانێت دیواری خانەی ئەو رووەکە دەتوێنێتەوە کە کراوەتە ئامانج.   بە پێچەوانەی گیاکوژە نەریتییەکان، کەڕووەگیاکوژەکان دەتوانن خۆیان بەرهەم بهێننەوە و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە خاکدا بمێننەوە تا ئەو رووەکانە لەناوببەن کە دووبارە دەڕوێنەوە. 
ئەم کارەیش بەرهەمی پێکەوەکارکردنی زانایان و کۆمپانیاکانە کە توانراوە پێکەوە فۆرمیولاگەلی جیاواز و بەرهەمی جیاواز و سەرکەوتوو پێشکەش بکەن.


سەرچاوە: