22.11.21
مایکۆهایدراڵین
مایکۆهێربیساید یا کەڕووەگیاکوژ
مایکۆهێربیسایدەکان وەک ماددەیەکی زیندەزانی کاردەکەن و پێکهاتەیەکی ژەهرناک دروستدەکەن کە دەتوانێت دیواری خانەی ئەو رووەکە دەتوێنێتەوە کە کراوەتە ئامانج. بە پێچەوانەی گیاکوژە نەریتییەکان، کەڕووەگیاکوژەکان دەتوانن خۆیان بەرهەم بهێننەوە و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە خاکدا بمێننەوە تا ئەو رووەکانە لەناوببەن کە دووبارە دەڕوێنەوە.
مایکۆهێرب یا کەڕووگیادەرمان
نەخۆشی یا بەهێزکردنی لەش بەکاردەهێنرێن پێیاندەگوترێت مایکۆهێرب واتە کەڕووگیادەرمان. ئەم قارچکانە بە شێوازی ئاڵەت و بەهارات و رووەکە دەرمانیەکانی تر ئامادەدەکرێن و بۆ چارەسەری بەکاردەهێنرێن. بۆ ئەم مەبەستەیش لە هەندێک ووڵات کۆمپانیای تایبەت بەمەیان کردووەتەوە و وەک پرۆژەی گەورە گەیاندوویانەتە ئاستی بازرگانی.
مایکۆتۆکسین
لە وشەی مایکۆ و تۆکسینی یونانی وەرگیراوە کە بە ماناوی کەڕووی ژەهرین، کەڕووژار دێت. ژەهرێکە بەهۆی ریزەندامەکانی شانشینی کەڕوو بەرهەمدێت و توانستی بیمارکردن و نەخۆشکردنی و کوشتنی هەرکام لە مرۆڤ و ئاژەڵەکانی هەیە. ژەهراویبوون بە ژەهری کەڕوو نیشانەگەلی جیاوازی هەیە و بەگوێرەی جۆرەی ژەهرەکان نیشانەکانیش جیاوازن.
بەکتریای کڵۆستریدیەم بۆتولینوم
هەفت جۆری جیاوازی لێ ناسراوە. لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا بۆی هەیە لەسەر خۆراک بڕوێت و ژەهر بەرهەم بهێنێت. بۆتولیزم کە ژەهراویبوونێکی خۆراکیی زۆر بەبڕشتە لە ئاکامی خواردن و قووتدانی خۆراکێکەوە روودەدات کە ئەم بەکتریایە لەسەری رووابێت.
جۆری ئەی، بی و ئێف کە پرۆتینمژن، هاگێک بەرهەمدێنن کە بەرهەڵستیی زۆری پلەی گەرمی دەکات. ئەمانە پرۆتینی خواردەمەنیەکان هەرسدەکەن و بۆنێکی ناخۆش دروستدەکەن کە مرۆڤ هەستدەکات خۆراکەکە گەنیو و گنخاوە. جۆرە پرۆتیننەمژەکانی بی، ئی و ئێف دەتوانن لە هەوای سارددا گەشە بکەن، بەڵام هاگی وا بەرهەم بێنن کە بەرهەڵستی پلەی زۆر نزمی هەوا بکات. ئەمانە هیچ بۆگەن یا بۆدڕنێکیان لێوە نایەت.
جۆرەکانی سی دەبنە هۆی بۆتولیزم لە باڵندە، کیسەڵ، پەز، و ئەسپ دا. جۆری دی لە ئەفریقا و ئوسترالیا دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ئالیکی مانگا و پەز. جۆری جی هیچ چەشنە پەتایەکی لێ نەبینراوە. هاگە ناچالاکەکانی کڵۆستریدیەم بۆتولینوم لە خاک و ئاودا دەبینرێت لە سەرتاسەری جیهان.
لەو کاتەدا کە لە بیچمی هاگدان تەواو بێزیانن؛ گرفتەکە ئەو کاتە ساز دەبێت کە هاگەکە دەترووکێت و دەبێتە میوەدەر یان خانەی چالاک. کاتێک کە خانە میوەدەرەکان پێدەگەن ژمارەیان زۆر زیاد دەبێت و دەسدەکەن بە مردن. کاتێکیش دەمرن ئەو دەمارژەهرێنە بەرهەمدێنن کە دەبێتە هۆی بۆتولیزم.
جۆری ئەی لە جۆرەکانی بی و ئی کوشندەترە. ژەهرەکەی پرۆتینێکە کە دەتوانرێت لە پلەی ٨٢ی سەدیدا بۆ ماوەی دە خولەک لە چالاکی بخرێت. ئەم ژەهرە بۆی هەیە لە رێگەی هەناسەکێشانەوە لەگەڵ خوێن تێکەڵ ببێت؛ هەروەک چۆن لە رێگەی دیواری گەدە و ریخۆڵەکانیشەوە دەچێتە نێو خوێنەوە.
پلەی گەرمیش هۆکارێکی گرنگی تری گەشەکردنێتی. جۆرە پرۆتینمژەکان لە پلەی گەرمای ١٣ تا ٥٠ دا گەشە دەکەن؛ و خێراترین گەشێیان لە پلەی ٣٥ی سەدیدایە. جۆرە پرۆتیننەمژەکان لە پلەی ٤ تا ٣٤ی سەدیدا گەشە دەکەن؛ و لە پلەی ٣٠ی سەدیدا دەگەنە ئەوپەڕی گەشەکردوویی و ژەهراویبوون.
مەرجێکی گرنگی تر بریتییە لە هەبوونی ئۆکسجین. ئەم زیندەندامانە ناتوانن لە ریزەژینگەکەیاندا گەشە بکەن، ئەگەر ئۆکسجینی ئازاد هەبێت. نەبوونی ئۆکسجین ئەو کاتە دێتەپێش کاتێک کە خۆراکەکە قوووبەندکرابێت. ئەگەر خۆراکەکە ئەوەندە گەرم نەکرابێت کە هاگی کەڕووەکەی کوشتبێت، ئەوا هاگەکان لە قوتووەکەدا دەترووکێن و گەشەدەکەن.